English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تازه‌ترین لێدوانی سەلاح له‌باره‌ی كێشه‌ی مانی و یاری ئه‌مشه‌و
2018-09-18 [08:06 AM]

ZNA – ھەولێر



لە تازەترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، محەمەد سەلاح ئەستێرەی لیڤەرپولی ئینگلیزی تیشکی خستە سەر ئەگەرەکانی بردنەوەی لیڤەرپول بۆ پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ و کێشەکانی یاریزانەکە لەگەڵ سادیۆ مانی.

لەم بارەیەوە، سەلاح لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری (فرانس فووتبۆڵ) گوتی ” یانەکەمان توانی ئەوەی ھەیە، جارێکی دیکە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرکەوێت، پارساڵ توانیمان مانچێستەر سیتی بکەینە دەرەوە و دواتر لە ڕۆما ببەینەوە کە ئەویش بەرانبەر بارسێلۆنا سەرکەوتنی تۆمار کردبوو، یارییەکانی وەرزی ڕابردوو خۆش بوو، بۆ ئەمساڵیش نامەوێت فشار بخەمە سەر ھاوڕێیانم بەڵام دڵنیام ئێمە دەتوانین جامەکە ببەینەوە، دەکرێت پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بە یەکەوە ببەینەوە”.

دەربارەی یاری ئەمڕۆ بەرانبەر پاریس سان جێرمان سەلاح گوتی ” سان جێرمان یانەیەکی پڕ ئەستێرەیە، ئەو یانەیەکی بەھێزە ناتوانم چاوەڕێ بکەم حەز دەکەم یارییەکە دەست پێ بکات، پێشبینی دەکەم یارییەکی زۆر خۆش و بەچێژ بێت”.

لەکۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە کێشەکانی لەگەڵ سادیۆ مانی سەلاح ناکۆکییەکانی بەدرۆ خستەوە و گوتی ” ئێمە زۆر ھاوڕێین و لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان لە تەنیشت یەک دادەنیشین و ھەماھەنگی لە نێوانمان ھەیە و گرنگ نییە کێ گۆڵ بکات، گرنگ یانەکەیە، ھەر وەکو دەیبینن لە لیڤەرپول ھەموو گۆڵ دەکەن”.


یاریگا





ئەم هەواڵە 6523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad