English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیزا فەلەکەدین کاکەیی : ھەول دەدەم کەرکوکیش کورسی خۆی ھەبێت لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان
2018-09-18 [09:19 AM]

ZNA- ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٧٥ی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە کارو پرۆژەکانی دەکات ئەگەر ھاتوو چووە نێو ھۆلی پەرلەمانەوە کاردەکات بۆ ئەوەی ئاوارە نە گەراوەکانی کەرکوک لە پەرلەمان کورسیێکیان ھەبێت .

لیزا فەلەکەدین کاکەیی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس رایگەیاند من خەلکی شاری کەرکوکم ئەگەر ھاتوو متمانەی ئەوام پێکرا بچمە نێو ھۆلی پەرلەمان کاردەکەم بۆ ئەوەی ئاوارە نە گەراوەکانی شاری کەرکوک کورسیێکی پەرلەمانیان ھەبێت تاوەکو کەرکوکیش دەنگو رەنگی خۆی لە ناو ھۆلی پەرلەمان ھەبێت .

وە کاکەیی راشیگەیاند ھەول دەدەم دلنیای کار لە نێوان ئەوانەی بەدوای کاردا دەگەرێن و ئەوانەی خاوەن کارن دروست بکەم ئەمەش سودی بۆ ھەر دوو لا دەبێت .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا لیزا کاکەیی رایگەیاند کار بۆ ئەوە دەکەم لە خالە سنوریەکان باجێک لە گەشتیاران وەربگیرێت تایبەت بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ناوی لێبنرێت باجی پێشمەرگە .

لە بارەی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستا لیزا کاکەیی گوتی ئێمە حزبێکی خاوەن ٧٢ سال خەباتین لەم خولەی پەرلەمانیشدا ئامانجامان دروستکردنی کوردستانێکی بەھێزە .

 

 

ئا: گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 6634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad