English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگاداریەک بۆ ئەو ئافرەتانەی ‌ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتیان لێدەکرێت 
2018-09-18 [12:00 PM]

ZNA – ھەولێر 


‌ 

 لەئاگاداریەکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی  بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رایدەگەێنێت  ، ئاگاداری ھەموو ئەو ئافرەتانە دەکەین کە تا ئێستا لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نامە و ھەروەھا ھەر ئامرازێکی تری رووشاندنی کەسایەتی و ئابڕوبردندان داوایان لێدەکەین بەبێ سڵەمینەوە پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لە "ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، گەرمیان، سۆران، راپەڕین"، یاخود نووسینگەکانمان ئاگاداربکەنەوە لەسەر ئاستی قەزاکان.
 بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕاشیدەگەێنێت ،  یاخود ئەو ئافرەتانە دەتوانن پەیوەندی بە بنکەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکانەوە بکەن لە رێگەی ھێڵی گەرمی تەلەفۆنەکانیانەوە.
 لەبەشێکی دیکەی ئاگاداریەکەی ناوخۆ ھاتووە ،  داوا لە کچان و ژنانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بە ئاگاییەکی زۆر زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن، چونکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا گرەنتی پاراستنی تایبەتمەندی و نھێنییەکانی کەسایەتی ھیچ کەس ناکەن و ھەر وێنەیە و ڤیدیۆ و نامەیەکی دەنگی تا ئەو جێگەیە پارێزراوە کە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و ھەژمارە تایبەتییەکانەوە دەرناچێت و نانێردرێن بۆ کەسانی دیکە".
لە کۆتادا بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی  بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم  ژمارە تەلەفۆنەکانی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان  ھاتووە بەم شێوەی خوارەوە بۆ پەیوەندی کردن ڕاگەیاندووە 
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - ھەولێر    ٠٧٥٠٧٥٩٨١٧٢ ٠٦٦٢٥٦٧٢٧٢
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - سلێمانی  ھێڵی گەرمی ژمارە ١٩٩
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - دھۆک ٠٦٦٤٥٦١٣١٥ - ٠٧٥٠٧٨٥١٨٨١
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - گەرمیان   ٠٧٤٨١٧٨٤٨٤٩
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - سۆران   ٠٧٥٠٧٠٧٧٨٣٣
بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی - ڕاپەڕین ٠٧٤٨٠٢٧٥٠٨١

ی.ا
..
 





ئەم هەواڵە 5734جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad