English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران پێشوازی لەرێكەوتنی توركیا و رووسیا لە ئیدلب دەكات
سەرۆک کۆماری رووسیا و تورکیا
2018-09-18 [12:47 PM]

​ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ ئەوان پێشوازی لەرێكەوتنی رووسیا و توركیا لەسەر ئیدلب دەكەن.

ئەمرۆ سێشەممە ١٨ی ئەیلوول، بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە كە ئەگەرچی لایەنی ئێرانی لە لوتكەی سووچی لەرووسیا بەشدار نەبووە، بەڵام ئەوان پێشوازی لە رێكەوتنەكەی نێوان رووسیا و توركیا دەكەن.

قاسمی دەڵێ ئەوان دەیانھەوێ ناوچەیەكی ئەمن لە پارێزگای ئیدلب دروستبكەن و ئەگەر لایەنەكان پابەندی رێكەوتنەكە بن ئەوان پێشوازی لێدەكەن. رۆژی دووشەممە سەرۆككۆماری رووسیا و توركیا لە شاری سووچی بەبێ ئامادەبوونی ئێران لەسەر پرسی ئیدلب رێكەوتن.





ئەم هەواڵە 5683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad