English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: ئێسرائیل بە هۆکاری خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دەزانێت
2018-09-18 [01:08 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی بەرگریی رووسیا، بەردانەوەی فرۆکەیەکی سەربازیی لە لایەن سووریاوە دەخاتە ئەستۆی ئیسڕائیل.

وزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدات کە مۆسکۆ مافی ئەوەی هەیە لە بەرانبەر ئەم کردەوەیەدا تۆڵە لە ئیسرائیل بکاتەوە.

 لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە فرۆکەی ئای ئای ٢٠ی رووسی لەلایەن سوپای سووریاوە بەهەڵە کراوەتە ئامانج.

رووسیا ئیسرائیل بە بەرپرسیار دەزانێت چونکە لە کاتی رووداوەکەدا فرۆکەکانی ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا خەریکی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بوونە و تەنیا یەک خولەک ماوەیان دابووە فرۆکە رووسییەکە تا لە شوێنی بۆمبابارانەکە دوور بکەوێتەوە. بەپێی راگەیەندراوەکە ئەم ماوەیەش بەشی ئەوەی نەکردووە تا فرۆکە رووسییەکە لەناوچەکە دوور بکەوێتەوە. ب

ەهۆی ئەم رووداوەوە هەر ١٥ سەرنشینی ناو فرۆکەکە کوژراون.





ئەم هەواڵە 1564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad