English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی : ھەوڵی پێکھێنانی ھاوپەیمانیەتیەک لەبەغدا دەدەین کە داخوازییەکانمان جێبەجێ بکرێت
2018-09-18 [02:01 AM]

ZNA – ھەولێر 




ئەمڕۆ ١٨/٩/٢٠١٨ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە (برادلی سۆدن) باڵیۆزی نیوزلاند لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە بەگشتی و ھەڕەشەی تیرۆریستان و بەڕێوەچوونی ھەڵمەتی پرۆسەی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێکرا، لەوبارەوە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، کە ھێشتا تیرۆیستانی داعش ھەڕەشەی سەرەکی و مەترسیدارن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی مووسڵ و ئەنبار و دەوروبەری کەرکووک.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە ھەوڵ و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەت لە بەغدا کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون، کە پێویستە حکوومەتێک بێت رەنگدانەوەی پێکھاتەی عێراق بێت و ھەوڵی خۆی بۆ ئاشتبوونەوەی نیشتمانی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکیەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بخاتەگەڕ، لەوبارەوە باڵیۆزی نیوزلاند پشتیوانی حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ پێکھێنانی حکوومەتێک راگەیاند، کە نوێنەرایەتی گشت پێکھاتەکان و ویست و داخوازی ھاووڵاتیان بکات.
پەیوەست بە ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکوومەت، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، ھەرێمی کوردستان ھەوڵی پێکھێنانی ھاوپەیمانیەتیەک دەدات، کە داخوازییەکانی کوردستان و ماددە و بڕگەکانی دەستوور جێبەجێ دەکات. ھەروەھا ئاماژەی بە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای سیاسەتی ستراتیژی لە عێراق دا، وەک ھەوڵێکی گرینگ بۆ رێگەگرتن لە تاکڕەوی لە بەڕێوەبردن و دەرکردنی بڕیارە چارەنووسسازەکاندا.
باسکردن لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و نیوزلاند و پەرەپێدانیان لە گشت بوارەکاندا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.





ئەم هەواڵە 2548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad