ZNA - هەولێر
فیلمی ترسناک "The Nun" ماوەی دوو هەفتەیە لە پلەی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردایە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە ترسناکە، لە هەفتەی دووەمی نمایشکردنیدا لە سینەماکاندا، 228 ملیۆن دۆلارە، لە دوای ئەوەی لە سێ هەزار و 876 سینەما نمایشکرا.
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و لە دەرهێنانی کۆرین هاردییە و هەریەک لە تایسا فارمیگا، بۆنی ئارنۆز و دمیان بیشیر رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێن.
چیرۆکی ئەم بەرهەم سینەماییە باس لە نهێنییەکی گەورە لە ڤاتیکان دەکات لەلایەن قەشەیەکەوە.
ئەم هەواڵە 11071جار خوێندراوەتەوە |