English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه‌
2018-09-18 [03:23 AM]

ZNA-هەولێر


ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه‌وه‌ ریكلامی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ گوایه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی‌ به‌رێگه‌ی وشكانی، ئێمه‌ لێره‌وه‌  ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو هیچ رێنماییه‌كی فه‌رمیمان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقییه‌وه‌ پێ نه‌گه‌یشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ چوونی هاووڵاتیان بۆ عومڕه‌ به‌ رێگه‌ی وشكانی و به‌ پاس، هه‌روه‌ها ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌رپرس نین له‌ بوونی هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك كه‌ بێته‌ به‌رده‌م هاووڵاتیان و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ڕیكلامیان كردووه‌ له‌ ته‌له‌ڤزیۆن و تۆره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان و به‌ پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌یه‌ .

له‌ كۆتاییدا داوا له‌ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ نیازن عومڕه‌كاران ببه‌ن بۆ وڵاتی سعوودیه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، به‌ پێچه‌وانه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌كان عومڕه‌كاران بگوازێته‌وه‌ خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌

2018/9/18





ئەم هەواڵە 5440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad