English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا کۆبووەوە
2018-09-19 [05:24 AM]

ZNA-هەولێر


 

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپەيمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆبووەوە.

 

ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شەممە 18ـی9ـی2018 مه‌سرور
‎بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك نێردەی تايبەتی سەرۆکی ئەمريکا بۆ هاوپەيمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندی یاوه‌ری كۆبۆوه‌.

‎له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ستیڤن فاگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی و بنكه‌فره‌وانی عێراقی فیدراڵ  و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا.

‎له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی جارێكی دیكه‌ دووپاتی له‌ هاوبه‌شی تۆكمه‌ و به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بایه‌خ و گرینگی هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منی درێژخایه‌ن كرده‌وه.





ئەم هەواڵە 2515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad