English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت سوودى تەڕکردنى بادەم پێش خواردنى
2018-09-19 [09:36 AM]

هەولێر _ ZNA



بادەم یەکێکە لەو چەرەساتانە کە سوود و گرنگى تەندروستى زۆریان بۆ لەش هەیە، بەڵام بادەمى خوسێنراوە یان تەڕکراو سوودى زیاترە

لەخوارەوە حەوت سوودى بادەمى تەڕ دەخەینەڕوو :

سوودى یەکەم :

توێکڵى بادەم ماددەیەکى تێدایە ناوى تانینە کە وەک ئەنزیمێکى دژ وایە، کەڕێگرى لەگەدە دەکات سوود لەماددە خۆراکییەکانى ناو بادەم وەرگرێت و هەڵیمژێت، بەڵام کاتێک هەڵدەستن بە تەڕکردنى یان خستنە ناوەوەى بادەم بۆ ناو ئاو ئەوا لەو کاتەدا دەتوانن توێکڵەکە لابەرن و بەوەش لەکاتى خواردنیدا ترشە ئەنزیمەکانى ناو گەدە تواناى شیکردنەوە و هەرسکردنى ماددە خۆراکییەکانى ناو بادەمیان دەبێت.

سوودى دووەم :

بەشێوەیەکى ئاسایى جوینى بادەم و خواردنى دووشتى تێدا بەدیدەکرێت، یەکەم تامێکى تاڵى دەبێت و هەروەها بۆ جوینیش کەمێک ناخۆش و ڕەقە، بەڵام لەدواى تەڕکردنى بادەمەکە تواناى جوینى ئاسانتر دەبێت، توێکڵەکەشى لادەچێت و بەئاسانیش هەرسدەکرێت.

سوودى سێیەم :

ئەو کەسانەى کە ئارەزوو دەکەن بادەم لەگەڵ شیردا تێکەڵبکەن، ئەوا بادەمى تەڕ یارمەتیدەرێکى زۆر باشە تاوەکو بەئاسانى بادەمەکە لەگەڵ شیرەکە تێکەڵ بێت، بەڵام بادەمى وشک بەئاسانى تێکەڵى شیرەکە نابێت و تامى پێویست نادات بەخواردنەکە.

سوودى چوارەم :

بادەمى تەڕ یارمەتى ڕێکخستنى ترشییەتى نێو گەدە دەدات بەتایبەت لەکاتى خواردنیدا لەبەیانیاندا، چونکە خواردنى بادەمى تەڕ دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى ترشییەتى نێو گەدە و گەڕانەوەى ترشییەتى نێو گەدە دەوەستێنێت.

سوودى پێنجەم :

خواردنى بادەمى تەڕ یارمەتى دەرە بۆ دەردرانى ترشى فۆلیک کە ئەو ترشەش بەسوودە بۆ ئافرەتى دووگیان.

سوودى شه شه م :

هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە توێکڵى بادەم دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى ماددەى زینک، ئاسن و هەروەها مژینیان لەناو گەدەدا.

سوودى حەوتەم :

بادەمى ووشک ڕاستە بەسوودە بەڵام تەڕکردنى دەبێتە هۆى زیادکردنى سوودەکان بادەم، هەروەها سوودێکى بچووکى توێکڵى بادەم ئەوەیە کە لەکاتى خواردنى بادەم بەتوێکڵەوە دەبێتە هۆى ئەوەى کە ئەو توێکڵەى بادەمە دواى ئەوەى کە لەناو گەدەدا هەرس ناکرێت دەڕوات بۆ ناوچەى کۆڵۆن و لەوێش ڕیشاڵەکانى ئەو توێکڵە دەبنە خۆراکى بەکتریاکانى ناو کۆڵۆن، ئەوەش سوودێکى باشە بۆ لەش.





ئەم هەواڵە 1579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad