English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت
2018-09-19 [06:43 AM]

ZNA-هەولێر


ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 19ی 9ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە دابەزین کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 79 دۆلار و 05 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2014وە.

بەهۆی زیادبوونی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و مەترسییەکان سەبارەت بە سستی گەشەی ئابووری جیهانیی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزیوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە ٨٠ دۆلار نزیکبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕاگەیاندنی سعودیە و ڕوسیا بەوەی نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی زیاتر بەرهەمدەهێنن، لە کۆتایی هەمان مانگدا نرخەکەی دەستی بە دابەزین کردەوە.





ئەم هەواڵە 2800جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad