English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند هەڵەیەی باو کەدەبنە هۆکاری هەڵوەرینی قژ
2018-09-19 [12:05 PM]

هەولێر _ ZNA



1: شۆردنی قژ بە شێوەی رۆژانە: كە بە بڕوای پسپۆران ئەوە دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی تاڵەكانی قژ و پێكهاتە ڤیتامینی و سرووشتییەكانی خۆی لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی.

2: خاوكردنەوەی قژ بە تەڕی: واتە پێویستە بە رێژەی  لەسەدا ٧٥ قژ وشك بووبێتەوە ئنجا خاوبكرێتەوە یان دابهێنرێ، چونكە ئەوە فشار لەسەر تاڵەكانی سەر دروست دەكات و دەبێتە هۆی پچڕانیان.

3:  لێدانی شامپۆ لە كۆتاییەكانی تاڵەكان: پسپۆران دووپاتی دەكەنەوە كە پێویستە شامپۆ لە رەگی قژ بدرێت نەك كۆتاییەكانی لەبەرئەوەی رەگەكانی كیسەی چەوری تێدایە و كۆتاییەكانی وشك و پیرە.

4:  وشككردنەوە بە پلەیەكی زۆری گەرمی: پسپۆران هۆشداری دەدەن لەوەی كە وشككردنەوەی قژ بە هەوای زۆر گەرم لە پێناو وشككردنەوەی بە خێراترین كات زیانێكی زۆر بە پرچ دەگەیەنێت.

5: بەكارهێنانی داو دەرمان زیاد لە پێویست: ئەمە هەموو شتێك دەگرێتەوە لە شامپۆ تا سابون تا رەنگ و جوانكاری و بەكارهێنانی جۆرەها شتی دیكە.

6: نەبڕینی لە كاتی پێویستدا: ئەمەش هۆكارێكی دیكەیە و بە بڕوای پسپۆران چونكە بۆ بەهێز مانەوەی قژ پێویستی بە بڕین هەیە، لانیكەم ٦ مانگ جارێك قژت ببڕە.

7: رەنگكردنی تەواوی قژ: ئەمەش كارێكی دیكەی دژی قژە، چونكە ئەو كارە كاریگەریی زۆری لەسەر تەندروستی قژ دەبێت.





ئەم هەواڵە 6016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad