English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسماعیل برایم خزر: داوا لە دەنگدەران دەکەم کەسانی شایستە هەڵبژێرن
2018-09-19 [08:12 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ١٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دۆخی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی گۆرانکاری زۆری بەسەردا ھاتووە بۆیە من پێم وایە ئەو کەسانەی کە دەنگ دەدەن پێویستە دەنگ بە کەسانی شایستەتر بدەن بەتایبەتی پارتیەکان لەبەر ئەوەی پارتیەکی بەھێز واتا کوردستانێکی بەھێز پارتیش بە ھێز نابێت ئەگەر خەلکانێکی شارەزاو و شایستەتر نەنێرینە پەرلەمانی کوردستان.

 

ئیسماعیل برایم خزر، کاندیدی ژمارە ١٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: خولی داھاتوودا پەرلەمانی کوردستان کە ئێستا بانگەشەی بۆ دەکرێت و لایەنە سیاسیەکان ھەولی بەدەست ھێنانی زۆرترین دەنگ دەدەن خۆلێکی زۆر ھەستیارە پێویستە ئەوکەسانەی کە دەچنە پەرلەمانی کوردستان کەسانی کاراتر بن لە خولەکانی پێشوتر  لەبەر ئەوەی دۆخی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی گۆرانکاری زۆری بەسەردا ھاتووە بۆیە من پێم وایە ئەو کەسانەی کە دەنگ دەدەن پێویستە دەنگ بە کەسانی شایستەتر بدەن بەتایبەتی پارتیەکان لەبەر ئەوەی پارتیەکی بەھێز واتا کوردستانێکی بەھێز پارتیش بە ھێز نابێت ئەگەر خەلکانێکی شارەزاو و شایستەتر نەنێرینە پەرلەمانی کوردستان، لە خولەکانی پێشوتر پارتیەکان ھەموومان گلەی ئەوەمان دەکرد کە پەرلەمانتارەکانمان وەکو پێویست ئەو شەرەی کە ئەندامان و لایەنگرانگ پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەرێیان لێ دەکرد ئەو شەرەیان نەکرد چونکە کەمتر توانیمان کە کەسانێک بنێرینە پەرلەمان کە جێگای حەزی ئێمەبێت یان تینویەتی ئێمە بشکێنێت بۆیە ئەم جارە لە سەر دەنگ دەری پارتی پێویستە کە دەنگ بدەن بە کەسانێک کە شەرێکی باش بکەن و خاوەن بەرگریەکی باش بن ھەم پلان و بەرنامەی گوونجاویان ھەبێت.

 

کاندیدی ژمارە ١٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: من وەکو کاندیدی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە ١٩ کۆمەلێک بەرنامەو پرۆژەی جوانم ئامادەیە لەوانە بەدواداچوون لەسەر پرۆژە یاسایی چاکسازی کە پێویستە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت ھەروەھا زۆر کار و بەرنامەی جدیتر ھەیە کە لە ھێزەکانی ناوخۆ دوایی خانەنیش کردنیان مووچەیەکی کەمیان ھەیە پێویستە ئەم یاسایە ھەموار بکرێتەوە، دەبێت زۆر یاسایی جدی دەر بکەین لە سەر ئەو ئەوبنەمایەی کە ھیچ کەسێک لە کوردستان لە ٤ سال زیاتر بەرێوبەری ھیچ داموودەزگایەک نەبێت ھەر کەسێک بێت لە ھەر چین و توێژێک بێت نابێت لە ٤ سال زیاتر بەرێوبەری ھیچ دامەزراوەیەک بێت ئەمە بۆ نەھێشتنی گەندەلی، ھەروەھا دووای نەمانی ئەو کەسە لە بەرێوبەری لە ھەر دامەزراوە و فەرمانگەیەک نا بێت ھیچ کەسێکی نزیکی ئەو کەسە لە شوێنی ئەو دابنرێت بۆ ئەوەی چاوپۆشی لە کارەکانی ئەو کەسە نەکات ئەمەش پێویستی بە کۆمەلێک یاسا ھەیە کە دەبێت رێکبخرێتەوە.

 

ئیسماعیل برایم خزر گووتیشی: ئەو فەوزایەی کە ئێستا لە کوردستان ھەیە پەیوەندی بە وە وە ھەیە کە ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان تاوەکو ئێستا رێزبەندیمان نیە، من پێم وایە دەبێت پارێزبەندی دابنرێت بۆ لایەنە سیاسیەکان بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی کوردستان وەک ئەوەی لە ولاتەکانی تر ھەیە وەک ئەمریکا و تورکیا و ئیران و تەواوی ولاتانی ئەوروپا ھەیە، من کار لەسەر ئەوە دەکەم کە ھەر لایەنێکی سیاسی کو نەتوانی ٥٪‏ متمانەی خەلکی کوردستان بەدەست بھێنێت نەگاتە پەرلەمان کوردستان ئەگەر ئەم یاسایە بتوانم بگەینمە جێ ئەوا کۆمەلێک ئاواتی زۆر باش دێتەدی یەک لەوانە تەبەقاتی سایسی لە ناو پەرلەمان دا نامێنێت و ئەو ھەموو لایەنە نا بنە کوردستان ئەو ھەموو سەرۆک فراکسیۆنەت نامێنێت ناکرێت ٣ لایەنی سیاسی یەک پێچکە کورسیشیان بە دەست نە ھێناوە بێن لە پەرلەمانی کوردستان ھاوار بکەن ئێمە نوێنەری ھەموو خەلکی کوردستانین تو ٣ لایەنی سیاسی ١ کورسیت بە دەست ھێناوە نا بیە نوێنەری ھەموو خەلکی کوردستان تو دەبیە نوێنەری یەک کورسی ١٪‏ خەلک مافی ئەوەت نیە خۆت بە ٩٩٪‏ خەلکەکەی تر بزانی و قسە بە ناوی ھەموو یانەوە بکەی، من پێم وایە دەبێت پارێزبەندی ھەبێت و کاریشی لەسەر دەکەم بۆ ئەوەی بچەسپێت، ھەروەھا کار لەسەر یاسایەکی سۆشیال دەکەم کە ھەر لاوێکی ئەم ولاتە کە تەمەنی لە ١٨ سال تێپەری و بێ کار بوو ئەوە پێویستە مانگانە لەیەنی کەم ١٥٠ ھەزاری بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی کە ناچار نەبێت کە پەنا بۆ کردەوەی خراپ ببات ناچار نە بێت بچێتە ناو گروپی توندرەو و ناچار نە بێت کە کاری نا شایستە بکات.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad