English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی بڕیارێکی نوێیدا 
2018-09-19 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر 



لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین رەتیدەکاتەوە لە ماوەی داھاتوو پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی تانگۆ بکاتەوە. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامە مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، لیونێل میسی بە بەرپرسانی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتینی راگەیاندوە لە مانگی داھاتوو کە یاری ھەڵبژاردەکان ھەیە و خولەکانی ئەوروپا دەوەستێت پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین ناکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , لە مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە وڵاتی سعودیە رووبەرووی بەرازیل دەبێتەوە , بەڵام میسی ئامادە نییە پەیوەندی بەو یارییە بکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لەوەتەی ھەڵبژاردەی ئەرژنتین لە مۆندیالی رووسیا کراوەتە دەرەوە میسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی تۆپی پێی ئەرژەنتین پچڕاندوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad