English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نقیب ھیوا تەق تەقی : ھەول دەدەم ژیانی کەم ئەندامان باشتر بکەم
2018-09-19 [12:16 PM]

ZNA- ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٨٧ی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوە دەکات ئەگەر ھاتوو متمانەی خەلکی ھەرێمی کوردستانی بەدەست ھێنا کاردەکات بۆ ئەوەی ژیانی ھێزەکانی ئاسیش و پێشمەرگە باشتر بکرێت وە بەتایبەت یاسایی راژەو خانەنشینی کە ئەو یاسایە ماف و ئیستحقاقی ھێزە چەکدارەکان دیاری دەکات .

نەقیب ھیوا تەق تەقی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەگەر ھاتوو متمانەی ئەوەم پێکرا ببمە نوێنەری خەلکی ھەرێمی کوردستان کاردەکەم بۆ ئەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە کاتی خۆیدا بگرێتەوە و بکەوێتە سەر سکەی خۆی وە کۆمەلێک دەوراتی باش بۆ ھێزە چەکدارەکان بکرێتەوە و رۆلی ئافرەت لە نێو ھێزەکانی چەکدار زیاتر بکرێت .

وە ھیوا تەق تەقی رایگەیاند یەکێکی تر لە کارەکانم ئەوە دەبێت کاربکرێت بۆ بنەمالەی شەھیدان وە خزمەتی زیاتری بریندارانی سەنگەر بکرێت چونکە ئەوانە شەھیدی زیندون ھەولی جدی بدرێت بۆ چارەسەرکردنیان .

لە بەشێکی تری قسەکانی نەقیب ھیوا گووتی کەم ئەندامان و خاوە پێداویستی تایبەت یەکێکە لە کارە سەرەکیەکانم ھەولی جدی دەکەم بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی ئەم چینەی کۆمەلگا باشتر بکرێت چونکە ئەوان توانایی کارکردنیان نیە.

لە کۆتای قسەکانی دا ھیوا تەق تەقی رایگەیاند کار بۆ ئەوە دەکەین چیتر کەس نەتوانێ بە پیلانی ئیقلیمی کودەتا بەسەر پەرلەمانەوە بکات ئێمە دەبینە قەلخانی بەرگیری کاری پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان .





ئەم هەواڵە 5572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad