English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوژانەوەى بەشى کوردى له‌ زانکۆى بەغدا بەردەوامە
2018-09-19 [12:42 PM]

ZNA - هه‌ولێڕ


 

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ بوژانەوەى بەشى زمانى کوردى لە زانکۆى بەغداد چەندین بڕیارى دەرکردووەو سەرجەم هەوڵ و تواناکانى خستۆتەگەڕ تا بەشەکانى زمانى کوردى لە زانکۆى بەغداد بکەونەوە سەر پێى خۆیان و، بەردەوامى بەخزمەتکردن بەزمان و ئەدەبى کوردى بدەن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا رایگەیاند بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان و پەرەپێدانى بەشەکانى زمانى کوردى لە زانکۆى بەغدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئێستاو رابردوودا چەند بڕیارێکى دەرکردوە، لەوانە لە پڕۆژەى ناساندنى زمان و مێژوو و ئەدەبى کوردى (kurd scholarship)  هاوشێوەى خوازیاران لە وڵاتانى دیکە ژمارەیەک کورسى خوێندن بۆ ئەو خوازیارانە تەرخان کران کە لە زانکۆى بەغدادەوە دێن و دواتر لەو بەشە خزمەت بکەن، لەهەمان کاتدا هەر فەرمانبەرێکى بەشەکانى زمانى کوردى لە زانکۆى بەغداد لە خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەربگیرێن لە تەواوى کرێى خوێندن دەبەخشرێن و کارئاسانى تەواویش بۆ وەرگرتنیان دەکرێ.

عەباس ئەکرەم وتیشى ماوەى دوو ساڵە وەزارەت بڕیارى داوە هەر مامۆستایەک لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بڕواتە بەشەکەکانى زمانى کوردى لە زانکۆى بەغداد سەربارى ئەو کرێى وانەیەى لە بەشەکە پێیى دەدرێت، لەهەمان کاتدا وەزارتیش مانگانە بڕێک پارەى وەک هاندان بۆ خەرج دەکات، بەشێوەیەک لە (٥٠٠) هەزار کەمتر نەبێت.

بۆ ئەمەش لە دواین بڕیارییدا بۆ بەشى کوردى زانکۆى بەغدا/ کۆلێژى پەروەردەى ابن رشید، وەزارەت کرێى وانە بێژى بۆ مانگەکانى (٣و٤و٥)ى ٢٠١٨ى خەرجکردووە.

جێگەى ئاماژەیە بەشەکانى زمانى کوردى لەزانکۆى بەغداد لەماوەى ڕابردودا خزمەتێکى زۆریان بەزمان و ئەدەبى کوردى کردوەو، بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیدەکاتەوە بۆ بەردەوامیدان بەکارەکانیان درێخى ناکەین و هەمو کارئاسانى و پاڵپشتیەکى بەشەکانى زمانى کوردى کراوە.





ئەم هەواڵە 1768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad