English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ھەردوو کۆریا كۆتاییهات
2018-09-19 [12:50 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە کە سەرۆک، مون جای ئین و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جونگ ئون لە کۆتایی لووتکەی نێوانیاندا کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە پیۆنگویانگ بەڕێوەچوو، لەسەر ئەرزی واقع رێککەوتوون کە بە یەکجارەکی کۆتایی بە جەنگ لە نیمچە دوورگەی کۆریا بھێنن، سەرۆکی کۆریای باکووریش لە نزیکترین کاتدا، سەردانی سیئۆل دەکات.

ھاوکات بەپێی ئاژانسی ھەواڵیی یونھاپ، راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆریای باشوور، یون یۆنگ چان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، پڕۆسەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا، چووەتە قۆناغی کردارییەوە و لە میانی رێککەوتنی ھەردوو کۆریا، کۆریای باکوور پابەندبوونی خۆی بۆ داخستنی دامەزراوەی ئەتۆمی یۆنگ پیۆن راگەیاندووە.

راگەیەندراوە ھاوبەشەکە باس له‌وه‌ش ده‌كات، سەرۆکی کۆریای باکوور و سەرۆکی کۆریای باشوور جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت ھەوڵەکان زیاتر بۆ پێشڤەچوونی راستەقینە بە ئامانجی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا چڕبکرێنەو، لەسەر ئەوەش رێککەوتن کە ھەموو ھەڕەشە و مەترسییەکان بۆ ھەڵگیرسانی جەنگ لە تەواوی نیمچە دوورگەی کۆریای دوور بخەنەوە و راشیگەیاندووە لە چوارچێوەی کارنەمە سیاسییەکانیاندا ھەنگاو بۆ بەدیھێنانی خواست و داواکارییەکانی گەلی ھەردووڵات دەھاوێژن و زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو کۆریا دەدەن تا یەکدەگرنەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە لەسەر داوی سەرۆکی کۆریای باشوور، سەرۆکی کۆریای باکوور لە نزیکترین کاتدا، سەردانی سیئۆل دەکات.

دوێنێ سێشەممە سەرۆکی کۆریای باشوور، مون جای ئین بەسەردانێک گەیشتە شاری پیونگیانگ کە لە میانیدا لەگەڵ ھاوتا باکوورییەکەی، کیم جونگ ئون کۆبوویەوە.





ئەم هەواڵە 5824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad