English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات
2018-09-19 [01:01 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئەمڕۆ ١٩/٩/٢٠١٨ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە (پۆنتوس مێلاندەر) باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.


لەو دیدارەدا پێشھات و گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ و پرۆسەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی کوردستان تاوتوێکرا. پەیوەست بە گفتوگاکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق، مەسرور بارزانی ئاماژەی بە سیستمی سیاسی و بەدگومانی نێوان پێکھاتەکانی عێراق دا و رایگەیاند پێویستە پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و ھاوبەشی راستەقینەوە و سازان لە بڕیارە چارەنووسسازەکاندا راستەڕێ بکرێت و نابێت ھیچ پێکھاتەیەک فەرامۆش بکرێت بۆئەوەی ھاووڵاتی ھەست بەوە بکات بەشێکە لەم وڵاتەدا.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی سوید لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان و پێشکەوتنەکانی دەربڕی و ئاماژەی بەرۆڵی رەوەندی کورد لە وڵاتەکەی دا و رایگەیاند، رەوەندی کورد بە شێوەیەکی زۆر باش تێکەڵاوی کۆمەڵگەی سویدی بووە و لە بوارە جیاکاندا چالاکن. لەبارەی سیستمی سیاسی لە عێراقی فیدراڵ رایگەیاند، ئەوان پشتگیری لە سیستمێکی بەھێز و ھاوسەنگ و بنکەفرەوان دەکەن، کە رەنگدانەوەی پێکھاتەکانی عێراق بێت و توانای دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکانی ھەبێت.
گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و سوید لە بوارە جیاکاندا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad