English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هادی عامری كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران راگه‌یاند
2018-09-19 [01:35 AM]


 

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كشاوەتەوە.

هادی عامری دوێنێ سێشەممە لەمیانی كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لەكانددبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كشاوەتەوە.

دوای ئەوەی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا، پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پێی نایە قۆناغێکی نوێیەوە و ئێستا دوو پۆستی سیادیی عێراق واتا سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران دەبێت یەکلا بکرێنەوە و گرینگترین پۆستی ئەو حکوومەتە سەرۆکایەتیی وەزیرانە کە بە حوکمی ئەوەی زیاترین دەسەڵاتی لا دەبێت زۆر بە هەند وەردەگیرێت و مشتومڕ و ڕاگۆڕینەوەی لایەنەکان بۆ دیاریکردنی کەسێک لە نێو شیعەکان بۆ ئەو پۆستە بەردەوامە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 5977جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad