English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان یاسای جەنگی پێشێل کردووە
2018-09-19 [01:46 AM]

ZNA - هەولێر


رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ ھێرشەكانی توركیا لە سنووری ھەرێمی كوردستان بە پێشێلكردنی یاساكانی جەنگ ناودەبات.

رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ "ھیومان رایتس وۆچ" لە بەیاننامەیەكدا، بڵاوی كردووەتەوە، پێویستە لێكۆڵینەوە لە چوار ھێرشی ئاسمانی و زەمینی توركیا بكرێت كە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لە سنوورەكانی ھەرێمی كوردستان ئەنجامدراون دژ بە پەكەكە، كە بەھۆیەوە ٧ ھاوولاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیش بریندار بووە. ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو جۆرە ھێرشانە دوورن لە ئامانجی سەربازی و پێشێلكاری یاساكانی جەنگن.

لەما فەقیھ، بەڕێوەبەری رۆژھەلاتی ناوەراست لە رێكخراوەكە داوای لە توركیا كردووە، لە ئەنجامدانی ھێرشەكانیدا ھەموو ئامادەكارییەك بكات و دوور بكەوێتەوە لە زیانگەیاندن بە خەڵكی سڤیل، وە پێویستە حكومەتی توركیا لەو ھێرشە نا یاساییانە بكۆڵێتەوە كە زیانیان بە خەڵكی سڤیل گەیاندووە و ئەو كەسانەش سزا بدات كە ھێرشەكانیان ئەنجامداوە و یاساكانیان پێشێل كردووە، لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی ئەو خێزانانەی بەھۆی ھێرشەكانەوە زیانیان پێگەیشتووە.





ئەم هەواڵە 3523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad