English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە 
2018-09-19 [03:12 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ ١٩/٩/٢٠١٨ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نیکۆلا تێرزانۆ فەرماندەی ھێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندی یاوەری کۆبۆوە.


لەم کۆبوونەوەیەدا پەرەسەندنە سەربازییەکان و میکانیزمی نوێی مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا، پەیوەند بەو بابەتە مەسرور بارزانی سوپاسی حکوومەتی ئیتاڵیا و ھێزە ھاوپەیمانەکانی کرد بۆ ھاوکاری و پشتیوانییە سەربازییەکانیان، بەتایبەتی لە بواری مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە، ھەروەھا تیشکی خستە سەر بەرنامەی چاکسازی و سەرلەنوی رێکخستنەوەی لیوا و یەکەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە.
لەلای خۆیەوە فەرماندەی ھێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق، باسی لە چالاکیی ھێزەکانیان کرد و رایگەیاند، ئەوان وەک حکوومەتی ئیتاڵیا لە بەرنامەی مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە بە شێوازێکی نوێ و جۆرایەتی پێشکەوتووتر بەردەوام دەبێت، کە لەگەڵ قۆناغی ئێستای شەڕی تیرۆریستان بگونجێت.
ھەروەھا دووپاتی لەوە کردەوە، کە ئەوان جگە لە راھێنان، لە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی سەربازی بۆ لیواکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad