English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسریه‌... باوكێك هاوسه‌ره‌كه‌ و سێ منداڵی خۆی دڕندانه‌ ده‌كوژێت
2018-09-19 [04:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پۆلیسی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، باوكێكیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری ناسریه‌ ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌ربڕیوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پۆلیسی زیقار وتی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامدانی تاوانێكی قێزه‌ون ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌ باوكێك له‌ ته‌مه‌نی چل ساڵیدایه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو كچی و كوڕێكی خۆی سه‌ر بڕیوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیا له‌نێوان 13 بۆ 9 ساڵیدایه‌.

روونی كرده‌وه‌، پۆلیس توانی تاوانبار ده‌ستگیر بكات، ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌شدا داگرت كه‌ له‌ كاتی تاوانه‌كه‌یدا به‌كاری هێنابوون.

باسی له‌وه‌ش كرد، شاره‌زایانی به‌ڵگه‌ی تاوان پشكنینی رووكه‌شی ته‌رمه‌كانیان كردوه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی ته‌واو بكرێت.





ئەم هەواڵە 1723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad