ZNA - هەولێر
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە عەبادی دەكات بایەخ بە پێداویستییەكانی ھاووڵاتییان بدات و لە پشتگیری میدیای چەواشەكار دووربكەوێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا وەڵامی حەیدەر عەبادی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، خولی ئێستای پەرلەمان جیاواز دەبێت و سەرۆكایەتی پەرلەمان رێگا بە دەستوەردان لە كاروباری لەلایەن ھیچ كەسایەتی و دەسەڵاتێكەوە نادات. ئاماژەی بەوەش كردووە، ھیوادار بوون سەرۆك وەزیران دۆخی ئێستای عێراق لەبەرچاو بگرێت و بایەخی بە كێشەكانی ھاووڵاتییان بدایە و لە كێشەكانی كۆڵیبایەوە، نەك ئاور لەو دەنگە نەشازانە بداتەوە كە گرفتاری گرێكانی رابردوون و پێویست بوو لە پشتگیری میدیای چەواشەكار دووربكەوێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ ئێوارە عه‌بادی گومانی له هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران كردبوو و داوای كردبوو به‌دواداچوون بۆ تۆماركردنی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه بكرێت، كه له‌كاتی هه‌لبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له په‌ڕاوه‌كانی ده‌نگدان گیراون.
ئەم هەواڵە 9700جار خوێندراوەتەوە |