English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی بۆ دڵ بەسوودە
2018-09-20 [09:12 AM]

هەولێر _ ZNA



ساڵانە رێژەیەکی زۆر خەڵک بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵەوە لە جیهاندا دەمرن، بەڵام توێژینەوە زانستییەکان رۆڵی سیستم و جۆری خۆراکەکان باس دەکەن، بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکان، هاوکات دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و دڵەڕاوکێ یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی دڵ تەندروست بێت.
 

بەپێی هەواڵێکی پێگەی "24.ae" ئەو خۆراکانەی بۆ دڵ بەسوودن چین؟
 

1-بقولیاتەکان، وەک نۆک و پاقلە و نیسک، کە سەرچاوەی سەرەکی پرۆتین و ریشاڵیەکانن، پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە.

2-شاتو، شیلک، کە بڕێکی زۆر پێکهاتەی ریشاڵی و ڤیتامین ئەی و سی و کالسیۆمی تێدایە.

3-بروکلی، کە ئەگەر بەشێوەیەکی رێکخراو بخورێت یاریدەی راگرتنی کۆلیسترۆل دەدات و دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.

4-تۆوی کەتان، دوو سوودی  گرنگی هەیە، یەکەمیان راگرتنی پەستانی خوێن، دووەمیان لە کۆلیسترۆڵی زیان بەخش دەیپارێزێت.

5-شوکوڵاتەی تۆخ، دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژە ئۆکسان و خوێنبەرەکان دەپارێزێت.

6-قاوە، دڵ و مێشک لە سەکتە دەپارێزێت.

7-چای سەوز، رێژەی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆل بە هاوسەنگی رادەگرێت.

8-چەرەس، کە رێژەیەکی زۆر ئۆمیگا سێی تێدایە، باشترین پێکهاتەیە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان.

9-شۆڤان، بەپێی توێژینەوەکان یاریدەی کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش دەدات.

10-تەماتە، سەرچاوەی پۆتاسیۆم و ڤیتامین سیە، کە یاریدەی پاراستنی دڵ دەدات.





ئەم هەواڵە 1729جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad