English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئافرەتان خواردنی خۆخ له‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دەتپارێزێ
2018-09-20 [08:05 AM]

هەولێر _ ZNA


پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ هه‌ر ئافرەتێک سێ خۆخ بخوات، ئه‌وا له‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك رزگاری ده‌بێت.
 

هه‌واڵێك له‌ ماڵپه‌ڕی "theheartysoul" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێوسته‌ ئافرەتان رۆژانه‌ سێ خۆخ بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن له‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

ئاماژه‌ی پێ داوه‌، پزیشكێكی پسپۆڕ له‌ بواری خۆراكدا له‌ زانكۆی واشنتن به‌ناوی "گیولینا نۆراتۆ" له‌گه‌ڵ گرووپی "Texas A & M" توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر میوه‌ی خۆخ، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ماده‌یه‌ی له‌ سێ خۆخدایه‌ توانای ڕزگاركردنی ئافرەتانی هه‌یه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

پزیشكه‌كه‌ و تیمه‌كه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ گوتیان، خواردنی سێ خۆخ بۆیه‌ پێویسته‌، چونكه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان و ماده‌ به‌رگرییه‌كان دابین ده‌كات بۆ جه‌سته‌ی ئافرەتان كه‌ ئه‌م مادانه‌ كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خانه‌ شێرپه‌نجه‌یییه‌كان و ورده‌ ورده‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌یییه‌كان شی ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر ئافرەتێک ئه‌نجام درا كه‌ كێشی ده‌گه‌یشته‌ 63 كیلۆگرام، بۆیه‌ توێژه‌ران پێیان گوت كه‌ ڕۆژانه‌ سێ خۆخ بخوات، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ توێژه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م مادانه‌ی له‌ خۆخه‌كه‌دان ورده‌ ورده‌ خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌یان نه‌هێشت و شییان كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad