English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا داوا لە ھاووڵاتیان سەفەر ئێران نەکەن
2018-09-20 [03:29 AM]

ZNA - هەولێر


بەریتانیا ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە سەفەركردن بۆ ئێران خۆیان بپارێزن.

حكوومەتی بەریتانیا داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەكەی كردووە كە ھەڵگری رەگەزنامەی بەریتانی- ئیرانین سەردانی ئێران نەكەن. ئەو بڕیارە كە لەلایەن وەزارەتی دەرەووەی بەریتانیاوە دەركراوە، ھۆكارەكەی بۆ دەستگیركردنی ھاووڵاتیانی خاوەن دوو رەگەزنامە لەلایەن ئێرانەوە دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، بەریتانیا دەسەڵاتەكانی بۆ پشتیوانیكردن و ئازادكردنی ھاووڵاتیانی بەریتانی كە لە زیندانەكانی ئێراندان سنووردارە. داوا لە ھاووڵاتیانی بەریتانیاش دەكات جگە لە كاتی زۆر پێویستدا سەردانی ئێران نەكەن.

ئێستا ژمارەیەك ھاووڵاتی بەریتانیایی و ئەمریكایی كە خاوەن دوو رەگەزنامەن لەلایەن ئێرانەوە بە تۆمەتی سیخوڕیكردن دەستگیر كراون و لە زینداندان.

 





ئەم هەواڵە 11683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad