English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەممەد هنێدی بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات
2018-09-20 [04:04 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری کۆمێدی میسری، محەممەد هنێدی بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات و تاوەکو ئێستا هیچ ناوێکی بۆ دیاری نەکردووە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە کاری وێنەگرتنی دەستیپێکردووە و لە دەرهێنانی ماندۆ ئەلعدلە.

 

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەم فیلمە بەنیازە لە جەژنی رەمەزانی داهاتوو لە سینەماکاندا بڵاویبکاتەوە.

 

فیلمەکە لە جۆری کۆمێدیای گاڵتەجارییە و جگە لە هنێدی، ژمارەیەک ئەکتەری دیکەی کۆمێدی میسری تێیدا بەشدارن.

 

لەلایەکی دیکەوە، ئەو ئەکتەرە کۆمێدییە، پرۆڤە بۆ بەرهەمێکی شانۆیی دەکات بەناوی "3 ایام في الساحل" دەکات کە بڕیارە لە 6 ئۆکتۆبەری داهاتوو پێشکەشکبکرێت.





ئەم هەواڵە 2020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad