English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەزیرە عەزیز جاف: ھەول دەدەم بۆ چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەلایەتی و ئابووری کار لە کوردستان
2018-09-20 [04:04 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٢٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی کە لەلای من زۆر گرنگە راگرتنی بەھا پیرۆزەکانی کوردستان کە بە خوێنی شەھیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە چەسپێندراوە لای من زۆر پێرۆزەو ھەولی بەرز راگرتنیان دەدەم بۆ بەدامەزراوەکردنی ئەو دامەزراوانەی کوردستان کە بەرھەمی خوێنی شەھیدانن.

 

نەزیرە عەزیز جاف، کاندیدی ژمارە ٢٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من بەرنامەی کارم وەکو کاندیدی ژمارە ٢٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەر متمانەی خەلکی کوردستانم بە دەست ھێنا بەتایبەتی دەنگ دەرانی لیستی ١٨٣ کە لیستی بونیادنانی کوردستانێکی بەھێزە ئەگەر دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا چووم بۆ پەرلەمانی کوردستان لە خزمەتی ھەموو خەلکی کوردستاندا دەبم بە بێ جیاوازی، من وەکو پادێزەرێک و کەسێکی یاسایی ھەول دەدەم بۆ چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەلایەتی و ئابووری کار  کە لەلای من زۆر گرنگە ئەگەر ئەم یاسایانە جێبەجێ بکرێن لە کوردستان بە بروای من زۆر بەی کێشەکانی قەیران لە کوردستان کۆتایی دێت، بە بروای من ئەمە بەشێکە لە چاکسازی، وەک کەسێکی یاسایی ھەول دەدەم بۆ یەک سان بوونی یاسا بۆ ھەمووان وە ھەروەھا بەرقەرار بوونی یاسا لە ھەموو کوردستان دا ئەوەی کە لە توانام دابێ درێغی لێ ناکەم.

 

کاندیدی ژمارە ٢٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئەوەی کە لەلای من زۆر گرنگە راگرتنی بەھا پیرۆزەکانی کوردستان کە بە خوێنی شەھیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە چەسپێندراوە لای من زۆر پێرۆزەو ھەولی بەرز راگرتنیان دەدەم بۆ بەدامەزراوەکردنی ئەو دامەزراوانەی کوردستان کە بەرھەمی خوێنی شەھیدانن، وەک یاسایەک من زۆر کەمووکوری دەبینم لە یاساکان دا بەتایبەتی وەکوو ئابووری کە بە یەکسانی دابەش نەبووە بەسەر ھاولاتیانی کوردستان دا، کەم ئەندامان توێژێکی گرنگ لە زیاتر گرنگیان دەبێت پێ بدرێت خەلکی ھەژاری کوردستان بەشێکی  گرنگن دەبێت زیاتر گرنگیان پێ بدرێت.

 

نەزیرە عەزیز جاف  گووتیشی: من وەکو ئافرەتێک ھەموو ھەولێک دەدەم بۆ یەکسانبوونی کۆمەلگا، ئەمەش بە یاسا دەکرێت لە سەرووی یاساکانیشەوە بۆ جێبەجێ کردنی یاسیاکان رۆشنبیری کۆمەلایەتی گرنگە، ئەگەر لە کوردستان دا رۆشنبیری کۆمەلایەتی ھەبێت بە بروای من کێشەکانی کوردستان بە کۆتادێن، توندوتیژی لە ئەنجانی نا رۆشنبیری پەیدا دەبێت، کە من دەلێم نا رۆشنبیری دەبێت ھەردوو رەگەزی ئافرەت و پیاوان رۆشنبیر بکرێن و پەنا نە بەنە بەر توندوتیژی بە شێوەیەک مامەلە بکەن بە گفتووگۆ یاساش رێگری بکات لە ھەر توندوتیژیەک لەھەردوو رەگەزەکەدا کە بیری لێ بکاتەوە، بێ گوومان رۆشنبیری و یاسایە کە ئەم مافانە دەدات بە ھەردوو رەگەز و بەتایبەتی توندوتیژی لەسەر ئافرەت ھەلدەگرێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad