English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبدولسلام دۆلەمەری: کاری سەرەکیم لەسەر سیستەمی ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان دەبێت
2018-09-21 [09:29 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٣٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، من لەو چەند سێکتەرەی بەرنامەی کاری لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان کە کەفەری کردووە تەرکیز لە سەر چەند سێکتەرێک دەکەم بەتایبەتی سێکتەرەی پەروەردە و خوێندی بالا و توێژینەوەی زانستی، ھەروەھا ھەولی مەرجدار کردنی ھێنانی کرێکاری بیانی دەدەم بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی زۆرترین دەرفەتی کار بۆ خەلکی خۆمان برەخسێنین.

 

عەبدولسلام دۆلەمەری، کاندیدی ژمارە ٣٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامەیەکی گشتگیر و ھەمە لایەنی ھەیە بۆ پرۆسەی ھەلبژاردن، من لەو چەند سێکتەرەی بەرنامەی کاری پارتی دیموکراتی کوردستان کە کەفەری کردووە تەرکیز لە سەر چەند سێکتەرێک دەکەم بەتایبەتی سێکتەرەی پەروەردە و خوێندی بالا و توێژینەوەی زانستی بەو پێیەی کە من ماوەیەکە بەرپرسی ناوچەی ئایندەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە سنووری رێکخستنی کارم بریتیە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەولێر، بۆیە من لێرەدا تیشک دەخەمە سەر چەند خالێک لە سێکتەرەی پەروەردە و خوێندی بالا و توێژینەوەی زانستی، یەکەمیان پێداچوونەوەی سیستەمی ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان بە جۆرێک کە بکرێت لەگەل خواست و داواکاریەکانی قوتابیانی دەرچووانی ئامادەی بگونجێت، ھەروەھا سیستەمی سکۆلەرشیپ لە قوناغی کوتایی دایەوە ماوەیەکی زۆرە خەریکین ئەو قوتابیانەی کە دەرفەتی ئەوەیان بۆ نا رەخسێت کە خوێندی بالا و دکتۆراو ماستەر لە ھەرێمی کوردستان بخوێنن دەتوانن لە رێگەی ئێمە و لە رێگەی سیستەمی سکۆلەرشیپ لە ولاتانی دراوسێ و لە زانکۆکانی دەرەوە درێژە بە خۆێندنی خۆیان بدەن بە بێ بەرامبەر.

 

کاندیدی ژمارە ٣٩ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: من بەشێکی ژیانم لە بەشەناوخۆیەکان بووە لە قوناغی خۆێندنی بەکەلۆریۆس، بۆیە من باشتر لە موعاناتی قوتابیانی بەشەناوخۆیەکان تێدەگەم یەکێک لە ئەولەویەتی کارەکانم ئەوە دەبێت، قوتابیان سالانی پێشووتر برە پارەیەکیان وەردەگرت وەکو دەرمالە وەک ئاشکرایە ئەم دەرمالە چەند سالێکە نەماوە سەرباری ئەوەش لە سالی رابردوودا بریاریێکی تر لە وەزارەتی خۆێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی سەپێندرابوو بەسەر قوتابیان دا ئەو قوتابیانەی کە لە بەشەناوخۆیەکان دا دەمێنەوە جگە لەوەی دەرمالەیان پێنەدەدرا برێکی پارەشیان لێ وەردەگیرا بۆ بەشە ناوخۆی، ئێمە وەکو لیژنەی ناوچەی ئایندەن ئەو بریارەمان وەستاند بەفشار کردنێکی زۆر و بە پالپشتی ھەموو قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بۆ گەرانەوەی دەرمالەی قوتابیانیش ئەوە دەبێت لە پەرلەمانی کوردستان بە یاسا رێکبخرێت بە ھاوکاری ھەموو پەرلەمانتارەکان، ئەگەر بوم بە جێگایی متمانەی خەلکی کوردستان و دەنگدەرانی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوکاتە دەبێت پێشمەرگەئاسا ھەول بدەین ئەو ماف و داخوازیانەی قوتابیان بەدەست بھێنینەوە.

 

عەبدولسلام دۆلەمەری گووتیشی: وەکو ھەموو ولاتانی جیھان دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان  نابێت چاویان لە کەرتی گشتی بێت و حکومەت دایان بمەزرێنێت، بەلام لە کەرتی تایبەتیش دا دەبێت حکومەت و پەرلەمانی کوردستان  دەبێت ھاوکارێ دەرچووان و خاوەن بروانامەکان بکەن بۆ ئەوەی ئەگەر لە کەرتی گشتیش دانەمەزرێن ئەوا لە کەرتی تایبەت جێگایان بۆ بکەنەوە بەتایبەتیش لە پەرلەمانی کوردستان دا بە یاسا دەر بکرێت بۆ ئەوەی کرێکاری بیانی مەرجدار بکرێت بۆ ھێنانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی زۆرترین دەرفەتی کار بۆ خەلکی کوردستان و لاوانی کوردستان و ئەوانەی بێ کارن برەخسێنین و فەراھەمی بکەین.

 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 14110جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad