English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەسیبە سەعید گەردی : پێشمەرگە بەقەد گەورەی ناوەکەی پێویستە خزمەت بکرێت
2018-09-21 [12:04 PM]

ZNA- ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٨٠ی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوە دەکات ئەگەر ھاتوو بوو بە نوێنەری خەلک لە پەرلەمان کار دەکات بۆ ئەوەی لەگەل گەورەی ناوی پێشمەرگە ئیستحقاقی خۆی وەربگرێت .

حەسیبە سەعید گەردی کاندیدی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی رایگەیاند ئەگەر ھاتوو متمانەی ئەوەم پێکرا ببمە نوێنەری خەلکی ھەرێمی کوردستان کاردەکەم بۆ ئەوەی چاکسازی لە کەرتی پەروەردەدا بکرێت چونکە پەروەردە بەردی بناغەی ھەموو کۆمەلگایێکە .

وە حەسیبە گەردی راشیگەیاند من لە ئاوارەیدا لە دایکبووم بووم خاوەنی شەھیدێکی زۆرم لە ھەموو مەینەتیەکانی خەلکی ھەرێمی کوردستان تێدەگەم بۆیە پێکەوە ھەول دەدەین ئەو نەھامەتیانەی بەسەر کوردستان دا ھاتووە دووبارە نەبێتەوە وە خانەوادەی شەھیدان بە قەد ئەو ماندووبونەی چەشتوویانە رێزیان لێ بگیرێت و خزمەت بکرێن ئەوانەی سودمەند نەبوونە لە کەرتی نیشتەجێ کردن بۆیان دابین بکرێت  .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا حەسیبە سەعید رایگەیاند رایگەیاند ماوەی ١٢ سالە لە کەرتی پەروەدەدا کار دەکەم شارەزایێکی باشم لەو بوارە پەیدا کردووە کاردەکەم بۆ ئەوەی سیستەمێکی پەروەردەی تەندروست دروست بکەین بۆ ئەوەی کۆمەلگاێکی تەندروستمان ھەبێت ، گەورەترین کێشەش لە ھەرێمی کوردستان نەبوونی بینایەی پێویستە ھەول دەدەم خوێندنگای زیاتر دروست بکرێت بەتایبەتی لەو گوندانەی قوتابخانەی دوا ناوەندیان نیە وە ھەول بدرێت لە قوتابخانەکان دا توێژەری کۆمەلایەتیان بۆ دابین بکرێت .

لە بارەی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان حەسیبە سەعید گەردی گووتی ئامانجی ئێمە لەم خولەی پەرلەمان بنیات نانی کوردستانێکی بەھێزە ھەروەک سەرۆک بارزانی گوتی بە  ئومێدێکی بلند ورەێکی بلند بەرەو پێشەوە برۆن خۆ نە چەمینن ، وە ئێمەش وەکو لیستی ١٨٣ خۆمان بە خاوەنی دەسکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەزانین و ھەولی کوردستانێکێ بەھێز دەدەین .

 

 

 

ئا: گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 5935جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad