English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشەوا ھەورامانی: داوا لە لاوانی پارتی دەکەم دەنگ بدەن بە لاوترین کاندیدی لیستەکەیان
2018-09-21 [03:56 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٨٨ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەر ھەرێمی کوردستانی لە لەناوچوون پاراستبێت ئێستا لە قوناغی ھەستانەو و بوونیادنانەوەی کوردستاندابێت بێ گوومان دەتوانێت پرۆژە و کارەکانیشی بۆ خەلکی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات، دەنگ و رەنگی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبم.

 

پێشەوا تاھیر ھەورامانی، کاندیدی ژمارە ٨٨ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامەیەکی تێر و تەسەلی ھەیە کە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەر دەکات، پرۆژەکانی پارتی کە دیاری کردوون و کاری لەسەر دەکات ھەلومەرج و بارودۆخی گوزەرانی ژیانی خەلکەوە لەسەر ئەو بنەمایەی دیاری کراون کە ژیانی خەلکی گۆرانکاری بەسەردا بێت کەم وکوریەکانی ژیانی خەلکی چاک بکرێنەوە، بۆیە ئەگەر سەرکەوتووبین بە ھەموو ھەولێکمانەوە ھەولدەدەین کە ئەم پرۆژانە سەر بخەین ھەموو پرۆژەکان لە بەرژەوەندی چین و توێژەکانی خەلکی کوردستاندان سەرخستنی ئەم پرۆژانە دلنیام کە گۆرانکاری باش لە ژیانی خەلکی کوردستان دروست دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەر ھەرێمی کوردستانی لە لەناوچوون پاراستبێت ئێستا لە قوناغی ھەستانەو و بوونیاد نانەوەی کوردستاندابێت بێ گوومان دەتوانێت پرۆژە و کارەکانیشی بۆ خەلکی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.

 

کاندیدی ژمارە ٨٨ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: ھێزی پێشمەرگە دوور لە ھەر موزایدەیەک دوور لە قسەیەک کە زۆر جار لە ھەلمەتی ھەلبژاردنەکاندا بەم ھێزە دەگووترێت، لە رابردوودا بە قسە و بە نووسین بە کردار سەلماندوومە کە پێشمەرگە بۆمن چیە، پێشمەرگە ھێزێکی پیرۆزی کوردستانە دەبێت ژیانیان و گووزەرانیان چاک بکرێت لە حالێکی باش و دۆخێکی باشدا بژین، ھەروەھا بنەمالەی سەربەرزی شەھیدان دەبێت لایان لێ بکرێتەوە زیاتر لەوەی کە ئێستا ھەیە زیاتر لەوەی لە ئێستا بۆیان کراوە دەبێت بۆیان بکرێت، چونکە ئەوان خۆنەویستانە ھەروەھا ئەوان بەشێوەیەکی قوربانی دەرانە لەبەر دەم ناحەزان و نەیارانی ئەم خاکە وەستاونەتەوە رۆحی خۆیان فیدای ئەم خاکە کردووە.

 

پێشەوا ھەورامانی گووتیشی: داوا لە لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کە دەنگ بدەن بە لاوترین کاندیدی لیستەکەی خۆیان لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە دەنگ و رەنگی کادیرەکانی پارتی دەبم دەنگ و رەنگی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبم و نزیکترین کەس دەبم لەوان و ھاوتەمەنی ئەوان دەبم ئەگەر بە تەلەفۆن نەم دۆزنەوە ئەوا لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان دا دەم دۆزنەوە لەو شتانەی کە ئەوان رۆژانە بەکاری دەھێنن دەتوانن قسە لەگەل من بکەن بۆیە نزیکترین کەسم لە لاوانی پارتیەوە دەنگ و نارحەتیەکانی ئەوان دەگەیێنم.

 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad