English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆکی حکومەتی ئازەربایجان: گەلی کوردستان قارەمانانە رووبەڕووی تیرۆر بوونەوە
2018-09-22 [06:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لەکۆبوونەوەی ھەردوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لاوانی  سیاسی ئەوروپا و ئاسیا لەگەڵ عەلی ئەحمەدۆڤ جێگری سەرۆکی حکومەتی ئازەربایجان باسی ھەرێمی کوردستان و دواین رەوشی ھەرێمی کوردستان کراوە.
لەدیدارەکەدا فەلاح حەسەن ئەو لاوە کوردەی کە لەھەمان کاتدا جێگری یەکەمی سەرۆکی ھەردوو  رێکخراوی لاوانی سیاسی جیھان و ئەوروپایە،  کورتەیەکی لەسەر دواین رەوشی ھەرێم پێشکەشی ئامادەبووان کردووەو بە جێگری سەرۆکی حکومەتی ئازەربایجانی راگەیاندووە کە وەکو لاوانی کوردستان ئامانجمانە پەرە بە دۆستایەتیەکانمان بدەین و پەیامی لاوانی ھەرێمی کوردستان بە ھەموو جیھان بگەیەنین.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی حکومەتی ئازەربایجان باسی قارەمانیەتی گەلی کوردستان و پێشمەرگەی کردووە کە لەجیھاندا دەنگی دایەوە کاتێک گەل و پێشمەرگە بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش بوونەوە ، وەھیوای خواست دۆستایەتی ھەردوو گەلی ئازەربایجان و کوردستان پەرەبسێنێت.
جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان دەڵێت بوونی لاوی سیاسی کورد لەم جۆرە پێگەو کۆبوونەوانە وێنەیەکی باش و زیرەکی و ئازادیخوازی گەنجی کورد نیشان دەدات بەھەموو جیھانی سیاسی لە دەرەوە.





ئەم هەواڵە 2527جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad