English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر جەمال: کار لەسەر خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان دەکەم
2018-09-22 [07:52 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ١٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە ١٩٧٩/١٢/١٨ من پێشمەرگەم تاوەکوو ئێستا، جاران خزمەتم دەکرد لە پێناو ئازادی کوردستان دا، دوای ئازادی کوردستانیش لە پەرلەمانی کوردستان خەبات دەکەم بۆ خۆشگوزەرانی خەلکی کوردستان  بەتایبەتیش برا پێشمەرگەکانمان، چونکە من زیاتر لە کێشەکانی پێشمەرگە ئاگادارم.

 

دکتۆرجەمال، کاندیدی ژمارە ١٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەگەر بووم بە جێگایی متمانەی دەنگ دەرانی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان و دەرچووم بۆ پەرلەمانی کوردستان یەکەم کارم لەگەل پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر بەرنامەی کاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئاماددەی کردووە و ھەموو بەندەکانی ئەم کارنامەیەش بۆ خۆشگوزەرانی خەلکی کوردستانە و بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و سیاسیە لە کوردستان دا و بۆ سەرکەووتنی کەناری ئارامە بۆ کوردستان و بۆ سەربەخۆی کوردستان ئەمە ئەرکێکی سەرەکی ھەر ھەموومانە بە بەتایبەتیش دەبێت لە پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەر بکەین.

 

کاندیدی ژمارە ١٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: لەو چەند سێکتەرەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماددەی کردوون من کار لەسەر چەند سێکتەرێک دەکەم بەتایبەتیش برا پێشمەرگەکان و گیروگرفتەکانی پێشمەرگە و کێشە کۆمەلایەتیەکانیان و کێشەی مووچەی پێشمەرگە ھەروەھا خانەنیشان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان لەبەر ئەوەی من ١٩٧٩/١٢/١٨ من پێشمەرگەم تاوەکو ئێستا جاران خزمەتم دەکرد لە پێناو ئازادی کوردستان دا و دوای ئازادی کوردستانیش لە پەرلەمانی کوردستان خەبات دەکەم بۆ خۆش گوزەرانی خەلکی کوردستان بەتایبەتیش برا پێشمەرگەکانمان، چونکە من زیاتر لە کێشەکانی پێشمەرگە ئاگادارم و ھەلقولاوی ناو ئەو کێشانەی پێشمەرگەم و کەوادیرانی حزبم و ھەروەھا خانەوادەی شەھیدان، ھەموو ھەولێک دەدەم بۆ خزمەت کردنیان.

 

دکتۆر جەمال گووتیشی: داوا لە دەنگدەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کە بە گەرمیەوە روولە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان چەند بەھێزبێت ئەوەندە کوردستانیش بەھێز دەبێت بۆ ئەوەی کە بتوانین لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان سەربخەین بۆ ئەوەی خۆش گووزەرانی و ئارامی بۆ میلەتەکەمان فەراھەم بکەین.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad