English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆرە گەلاوێژ عوبێد : کاردەکەم لەسەر  یارمەتی دانی ئەو خێزانانەی منداڵی ناکامیان ھەیە 
2018-09-22 [12:35 PM]

ZNA – ھەولێر 



کاندیدی ژمارە ٧٦ لە لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆرە گەلاوێژ عوبێد دەڵێت ، کاردەکەم لەسەر دروست کردن و بەیاساکردنی سەنتەرێکی راوێژکاری بۆ چارەسەر کردن و چاک کردنی باری تەندروستی منداڵە ناکامەکان. 


دکتۆرە گەلاوێژ عوبێد کاندیدی ژمارە ٧٦ لە لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند : کاردەکەم لەسەر دروست کردن و بەیاساکردنی سەنتەرێکی راوێژکاری بۆ چارەسەر کردن و چاک کردنی باری تەندروستی مندالە ناکامەکان.

ھەروەھا گووتیشی : کاردەکەم لەسەر  یارمەتی دانی ئەو خێزانانەی کە مندالی ناکامیان ھەیە بەتایبەتی دایکەکان بۆ کەم کردنەوەی ئەرکی بەخێوکردنیان. 

دکتۆرە گەلاوێژ راشیگەیاند : لە پێشینەی کارەکانم بە یاساکردنی بیمەی تەندروستی دەبێت بۆ ئەوەی سەرجەم ھاوڵاتیان سوود لە خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان وەربگرن و بەکەمترین نرخ . 


سی ڤی کاندید:-
گەلاوێژ عوبێد عـپمان 
لەدایـک بـووی سـاڵی ١٩٧٦
پـلەی زانستی :ـ پرۆفیسۆری یاریدەدەر.
پـلەی خوێندن :ـ خاوەنی بروانامەی دکتـۆرا.
پســــپۆری :ـ بۆماوەزانی و بایۆلۆجی گەردی.
(Molecular Biology and Genetic)
ماوەی ٢٠ ساڵە مامۆستایە لە کۆلێژی پەروەردە ـ بەشی بایۆلۆجی زانکۆی سەلاحەدین.
ھەلگری ئەم بروانامانە:-
١ـ بروانامەی بە کالۆریۆس لە بایۆلۆجی کۆلێژی پەروەردە ـ زانکۆی سەلاحەدین
بەپلەی یەکەم لەسەر بەشەکەی دەرچوو لەسالانی خوێندنی (١٩٩٨ _ ١٩٩٩).
٢- لە خوێندنی ماستەر وەرگیراوە و بروانامەی ماستەری بەدەست ھێناوە لە بۆماوەزانی لەساڵی ٢٠٠٢ لە زانکۆی سەلاحەدین.
ناو نیشانی ماستەر نامەکەی
کاریی گەری بازدان نیکۆتین و تاقی کردنەوەی ھەندێک لە دژە ئۆکسـانەکان (ڤیتا مینەکان ) لە مشـکی سـپی .
"Mus Musculus"
٣_ بروانامەی دکتـۆرایی بەدەست ھێناوە لە بایۆلۆجی گەردی ساڵی ٢٠١٠ لە زانکۆیی دھۆک.
ناونیشانی نامەی دکتۆراکەی 
( شیکردنەوەی تاکانەی جینی ھیشووی گلۆ بینی _Beta_ لەنەخۆشی کەم خوێنی داسەخانەی لەرێی(RFLP _ PCR) لەپاریزگایی دھۆک.
............................................
چاڵاکی:-
چەندین توێژینەوەی ھەیە لەبوارەکانی:
١- نەخۆشیە بۆماوەییەکان و شێرپەنجە و ھۆکارەکانیان.
٢- چەندین توێژینەوەی بڵاوکراوە لەسەر لەدایک بونی ڕێژەیی دۆزینەوەی منداڵە ناکامەکانی لە نەخۆشخانەکانی لەدایک بون و منداڵان لەھەولێر.
٤- توێژینەوە لەبارەی ئەو جینانەی(بۆھێڵ) بەرپرسن لەھێنانی جمکە لەچەندین جۆری مەڕ لەکوردستان.
٥- توێژینەوەو کارکردن لەسەر ئەو بۆھێڵانەی کەبەرپرسە لەسەر ڤیتامینD و بازدان تیایدا وەپەیوەندی بەنەخۆشی شەکرە لەجۆری ١ و ٢ واتا I و II ،وەنەخۆشی دڵ.
٦- یەکێکە لەدامەزرێنەری ڕێکخراوی ناحکومی سازگار بۆنەخۆشانی MS ،وە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشانی MS.
٧- بەشداری لە زۆربەی کۆنفراسەکانی جیھانی کردیە لە وڵاتەکانی مالیزیاو ئوردن و ھۆڵەنداو زانکۆکانی مسقگ لە سەڵگەنەی عومان.
٨- زۆربەی توێژینەوەکانی لە جۆرناڵ و گۆڤارە نێودەوڵەتەکاندا بڵاوکراوەتەوە وەکو ئەمریکاو بەریتانیاو مالیزیاو ھەروەھا جۆرناڵ و گۆڤارە ناوەخۆیەکانیش.
٩- بانگھێشت و بەژداری لە پڕۆگرامە تەلەفیزێۆنیەکاندا کردوە لە چوار چێوەی پسپۆری و بوارەکەی خۆیدا.
............................................
ئەندام بوون لەلیژنەکان:-
١_ ئەندام و دامەزرێنەری ڕێکخراوی SOMS سازگار بۆ نەخۆشی MS.
٢_ئەندامیەتی لەلیژنەی دڵنیایی جۆری.
٣_ ئەندامێتی لەلیژنەی تەندروستی کۆلێژ.
٤_ ئەندامیەتی لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.
٥_ ئەندامیتی لە سەندیکای بایلۆجیانی کوردستان.
 

 

ياسين احمد





ئەم هەواڵە 6175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad