English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: بكه‌رانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز له‌ دوو وڵاتی كه‌نداو راهێنانیان كردوه‌
2018-09-22 [12:52 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وته‌بێژێكی سه‌ربازی ئێرانی رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌كدارانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری ئه‌هواز له‌ باشوری رۆژئاوای ئێران هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌راسیمێكی سه‌ربازی، له‌ دوو وڵاتی كه‌نداو راهێنانیان كردوه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ش په‌یوه‌ندیان به‌ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه‌ هه‌یه‌.

بریگادیر جه‌نه‌رال ئه‌بو فه‌زل شكارچی به‌ ئاژانسێكی هه‌واڵی ئێرانی راگه‌یاندوه‌، " ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌ دوو وڵاتی كه‌نداو راهێنراون و رێكرخراون."

وتیشی، ئه‌وانه‌ سه‌ر به‌داعش یان گروپه‌كانی دیكه‌ی دژایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن، نین، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیان به‌ ئه‌مه‌ریكا و ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلی " مۆساد" هه‌یه‌.

جێگری پارێزگاری خوزستان عەلی حوسەینزادە رایگەیاند کە له‌ شاری ئه‌هواز هێرشێکی چەکداری كرایه‌ سه‌ر مەراسیمێکی سەربازی کە لە ساڵرۆژی جەنگی عێراق - ئێران سازکرابوو، به‌هۆیه‌وه‌ 24 کەس كوژران و 53ی دیکەش بریندار بوون.

عه‌لی حوسەینزادە لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران وتیشی، لە شاری ئه‌هواز کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێران لە مەراسیمێکی سەربازی کە لە ساڵرۆژی جەنگی عێراق - ئێران سازکرابوو، هێرشێکی تیرۆریستی ئەنجامدرا و بەهۆیەوە 24 کەس گیانیان لەدەستدا و 53٠ی دیکەش بریندار بوون.

جێگری پارێزگای خوزستان گوتی: "ئەو تیرۆریستانەی کە هێرشیان کردە سەر مەراسیمە سەربازییەکە دوانیان کوژران و دوانیشیان بە زیندوویی دەستگیر کراون".

لە لێدوانێکیشدا گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رەمەزان شەریف گوتی: "هێرشە تیرۆریستییەکە لەلایەن رێکخراوی ئەلئه‌هوازییە ئەنجامدراوە".

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad