English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەیسەر نھێلی: یەکێتی لاوان بە کردە سەلماندویەتی کە لاوان بەرەو ئامانجەکانیان دەبات
2018-09-22 [03:54 AM]

ZNA-ھەولێر


رێکخراوی یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لەو رێکخراونەی کە لە سەرەتایی دورست بوونی تاکۆ ئێستا بە دەیان سەرکردە و کادیری بەتوانای تێدا پەروەردە بوون، ھەر لە قەزای زاخۆ تا وەکو خانەقین ھەموو ناوەندە بالاکان و کادیر و ئەندامەکانمان بە چالاکیەکانیانەوە ھەموویان لەکارکردندان بۆ خزمەت کردنی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

مەیسەر نھێلی، سکرتێر یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پرۆژەی ئێمە دوایی کۆنگرە ھەشتەمی یەکێتیەکەمان  کۆمەلێک لاو لە بوارە جیاجیاکاندا لە بواری یاسا و ھونەر و رۆشنبیری و راگەیاندن دا ئێستا ستافێک دروست بووە بە خۆشحالیەوە، لەوانەیە لە درێژەی مێژووی رێکخراوی یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان زیاتر وەرزش بووە، بەلام دوای ھاتنی ستافی نوێێ ھەر ٣ مانگ یاخود ٦ مانگ بەشێک لەوان گرنگی بە رۆشنبیری بدەین و گرنگی بە ھونەر و موزیک و شانۆ  و شێوەکاری بدەین بۆ ئەوەی ئێمە وەکو رێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ببینە پردێک لە نێوان لاوان و دەستھەلات و گرنگی دان بە ئارەزویەکانی لاوان و گرنگی دان بە لاوانی خاوەن پیشە لە بوارە جیاجیاکاندا، پرۆژەکانی ئێمە ھەموویە کە چۆن گرنگی دەدەین بە لاوەکانمان، چونکە لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی لاوانە ئەمرۆ بە ھەموو ھێزێکیانەوە لاوان پشتگیری لێدەکەن ئێمەش دەمانەوێت ببینە ئەو پردەی نێوان لاوان و حکومەت ھەروەھا بۆ دابینکردنی ئارەزوی لاوەکانمان.

 

سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان گووتی: ھەر لە سنووری زاخۆ تاکو خانەقین ھەموو ناوەندەکانی بالا و کادیرەکان و ئەندامەکانمان بە چالاکیەکانیانەوە ھەموویان لەکارکردندان بۆ خزمەت کردنی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە دامەزرێنەری رێکخراوی یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بارزانی نەمر بووە، ئێمە لە ھەموو بوارەکاندا وەک ھونەری و شانۆ و پانێل و مووزیک و رۆشنبیری  و راگەیاندن و وەرزشی دا ئەمە ھەمووی بۆ پشتگیری کردنی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستانە بە پشتیوانی خودای گەورە لیستەکەمان بە لاوانە سەر دەکەوێت و باشترین دەنگ دەھێنێت و زۆرترین ڕێژەی کورسی لە پەرلەمانی کوردستان بەدەست دەھێنێت.

 

ھەروەھا مەیسەر نھێلی، سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: لەو قوناغیەی کە ئێمە تێیدا دەژین زۆر جار باس لە ولاتانی پێشکەوتوو دەکرێت زۆر کێشەیە ئەو ئەقلیەتەی کە بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە حزبی سیاسی تێیدا زیاد دەکات پێش ئەوەی کە بیر لە دروست کردنی تاکی کۆمەلگا و شارەکەیاندا بکەن ئەوەیان دروست کردووە کە ئەم ولاتە ناتوانێت لاوان بەرێوە ببات بەپێچەوانەوە ئەگەر ئێمە سەیری پڕۆژەکانی پێشووی حکومەت بکەین کە لە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان دا بوو توانیویەتی چەندین فەرمانگەی رۆشنبیری بکاتەوە تاوەکوو ئێستاش وەزارەتێک بە ناوی لاوانەوە ھەیە بە ناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان تاوەکوو ئێستاش ھەر ماوتەوە، ئەوانە ھەمووی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بە کردار ئەو حزبە توانیویەتی خۆی بە خاوەنی لاوەکان دابنێت، بۆیە داوا دەکەن لە لاوان کە ئەم پڕۆسەیە بپارێزن و دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی دووبارە بتوانێت ئەو فەرمانگە و بارەگاکان بکاتەوە کە لاوان خۆیان لەناوی بدۆزنەوە و بتوانن بەشداری لە بەدەست ھێنانی ئارەزوەکانیان بکەن.

 

سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی گووت: رێکخراوی یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لەو رێکخراونەی کە لە کۆندا بە دەیان سەرکردە و کادیری بەتوانای تێدا پەروەردە بوون، یەکێک لەو رێکخراوانەی کە توانیویەتی کادیر دروست بکات نموونەش بۆ ھەلبژاردنەکانی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستان راستە کۆمەلکێ کاندیدی لاوی تێدایە بەلام بە تایبەتی کادیرەکانی لاوان کە بوون بە سەرکردە لەم رێکخراوەدا وەکوو ئۆمێد خۆشناو کە سکرتێری رێکخراوی یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە و ھەروەھا سەعید ھەرکی و موحسین دۆسکی کە ئەندامی سەرکردایەتی رێکخراوی یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بوون ێەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بە کردار رێکخراوی یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان توانیویەتی سەرکردە و کادیری بەتوانا بەرھەم بھێنێت و بتوانێت کە لاو بەرەو ئامانجەکەیەوە ببات.

 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4600جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad