English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر لە یارییەکی بەهێزدا چاوی له‌ سێ خاڵی یاریه‌كه‌یه‌
2018-09-23 [07:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


یانەی ھەولێر دووەم یاریی خۆی لە خولی یانە نایابەکانی عێراق ئەنجامدەدات، یانەکەی چاوی لەبردنەوەی یەکەم سێ خاڵە لە خولەکەدا.

کاژێر ١٨:٠٠ لەنێو یاریگەی فەرەنسۆ ھەریری، یانەی ھەولێر یەکەم یاریی خۆی لەم وەرزەی خولەکەدا لەنێو یاریگە و ھاندەرانی ئەنجامدەدات و میوانداریی یانەی تەڵەبە دەکات.

دەربارەی یاریی ئەمڕۆیان عیماد عۆدە، راھێنەری یانەی ھەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەسەرەتاییەکی باش دەستیانپێکردووە و داوا لە ھاندەرانی یانەکە دەکات لەنێو یاریگە ئامادەبن بۆ پاڵپشتیکردنی یانەکە لەو یارییە بەھێزەدا کە بەرامبەر تەڵەبە ھەیانە، بۆ ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکەشبکەن و یارییەکە ببەنەوە.

ھەولێر لە یەکەم یارییدا لە خولەکەدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی نەفت یەکسانبوو.


رووداو





ئەم هەواڵە 11098جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad