English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران باڵیۆزی سێ وڵاتی ئه‌وروپی بانگهێشت كرد له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز
2018-09-23 [07:36 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


کۆماری ئیسلامی ئێران لێپرسینەوە لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی هۆڵەندا، دانیمارک و بەریتانیا كرد و بە داڵدەدانی ئەو گروپە تیرۆرستییەی تۆمەتبارکردوون، كه‌ هێرشەکەی سەر شاری ئەهواز یان ئه‌نجامدا .

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەبارەی بانگهێشتی ئەو باڵیۆزانە بۆ لێپرسینەوە رایگەیاندووە: "تەنها لەبەر ئەوەی لەناوی خاکی ئەوروپادا کاری تیرۆرستیان ئەنجام نەداوە، ئەو گروپە تیرۆرستییانە لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپادا نین، ئەمەش مایەی قبووڵکردن نییە".

دوێنێ شەممە، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارهێرشیان كرده‌ سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ شاری ئه‌هواز، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نزیكه‌ی 30 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 60ی دیكه‌ش بریندار بوون.

لای خۆشیەوە، بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازی ئه‌هواز "النضال لتحرير الأهواز"، كه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنه‌، به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی شاری ئه‌هواز راگه‌یاند.

 





ئەم هەواڵە 2806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad