English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایك پۆمپیۆ و‌ نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان له‌سه‌ر دۆخی سیاسی عێراق ئه‌نجامدا
2018-09-23 [08:12 AM]

ZNA – هه‌ولێر


نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ مايك پۆمپيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌يشت و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقیان تاووتوێكرد.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى و پۆمپيۆ، تاووتوێى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئايینده‌ى پرۆسه‌ى سياسيى عێراقيان كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمار و كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق كرده‌وه‌ و هيوايان خواست كه‌ قۆناغى داهاتووى عێراق، قۆناغى سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى بێت و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى داهاتووى عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌ عێراقييه‌كان بێت.

له‌مباره‌يه‌وه‌ مایك پۆمپيۆ ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى رۆڵى كارا و به‌رچاوى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌شداريى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و پێكهێنانى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى وڵاتدا كرد.

تاووتوێكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى مايك پۆمپيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بوو له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان.‌

 





ئەم هەواڵە 4234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad