English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێخ عەتا : بەھۆی ئەو پەیامە نەتەوەییەی پارتی ھەلیگرتووە رێژەی دەنگەکانمان لە سلێمانی زیاد دەکات
2018-09-23 [08:28 AM]

ZNA- ھەولێر


 گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی و هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستارایگەیاند لە بانگەشەی ئەمرۆمان دا دەمانەوێت ئەو پەیامە بدەینە خەلکی شاری سلێمانی ئێمە ئامانجمان بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێزە چونکە ئەگەر پارتی بەھێز بێت کوردستان بەھێزە .

شێخ عەتا گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی و هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستا لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی رایگەیاند لە بانگەشەی ئەمرۆماندا ئەو پەیامە دەدەینە خەلکی شاری سلێمانی دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٣بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز وەک چۆن لە رابردوو دا سلێمانی سەرمەشق بووە لە قوربانیدان و فیداکاری بۆ ئازاد و سەربەخۆی بۆیە ئەمرۆش دەنگ بدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە کایەیی سیاسی دا راستگۆیانە پەیامی خۆی گەیاندوە بەرگیری لە ستراتیژی نەتەوەی کردووە .

وە شێخ عەتا راشیگەیاند لە چوار سالی داھاتوودا دەمانەوێت سلێمانی بە کۆی گشتی لە حکومڕانیا لەگەل پارتی ئەزموون بکەن بۆ ئەوەی دەستی ئاوەدانی دەستی پێکەوە ژیان دەستی ئاشتی کە لە نێو خەلکی سلێمانی دا ھەبوو بگەرێتەوە وە دەمانەوێت ئەو ئیرھابە فکریە کۆتایی پێ بھێنین کاتی ئیرھابی فکری تەواو بوو کاتی پێکەوە ژیانە کاتی دروستکردنی ریسالەێکی نەتەوەییە کە ئەمەش بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستانە .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا شێخ عەتا گوتی لە ھەلبژاردنی ١٢-٥ دا خیانەتی ئەلکترۆنی کرا بەشێکی زۆری دەنگەکانمان دزران بۆیە  لەم ھەلبژاردنەدا پارتی رێژەی دەنگەکانی لە سلێمانی بەرز دەکاتەوە ئەمەش بەھۆی ئەوەی ژماردنی دەنگەکان بەدەست دەبێت وا دەکات دەنگی راستەقینەی ئێمە بەدەرکەوێت لە لاێکی ترەوە پارتی دیموکراتی کودستان راستگۆیانە پەیامی خۆی گەیاندوە لەگەل خەلکەی سیاسەتی شەفاف بووە وە کارکردنمان بۆ سەرخستنی مافە نەتەوەییەکان بووە لە بەرامبەر راستگۆیمان متمانەی دەنگدەری شاری سلێمانی بەدەست دەھێنین .

 

 

ئا: گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 6106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad