English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەلا جەوھەر: زیاتر کار دەکەم بۆ پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەی لە کوردستان
2018-09-23 [08:43 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٣٤ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئێمە وەکوو مامۆستایانی ئایینی زۆر دلنیای لەسەر دەکەینەوە بۆ سێکتەرەی پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی ئەگەر لە ھەر ولاتێک و ھەرێمێک ھەبێت خەلک لە ئاشتی و ئارامی و خۆش گووزەرانیش دا دەبن وە ھەم سەرفرازی دونیاو قیامەتیش دەبین، داوا لە ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکەین کەوا پالپشتی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن.

 

مەلا جەوھەر سورچی، کاندیدی ژمارە ٣٤ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەرنامەی کاری لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان  زۆر بە ھێزەوە ئامادەکراوە بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کە کاری لە سەر بکەین، ھەروەھا دروشمەکەشمان بریتیە لە بونیادنانی کوردستانێکی بەھێز، داوا لە ھەموو دەنگ دەرانمان دەکەین خۆشک و براکان مانەوە بە پیرو لاوەکانمانەوە دەنگمان پێ بدەن بە تایبەتی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە منیش لەو لیستە دا کاندیدی ژمارە ٣٤م بۆ ئەوەی ئەو کوردستانە بەھێزەی کە بونیادنراوەو ھەیەو بەھێزتر دەبیت تا ئەو کاتەی کە دەگاتە ئەو ئاستەی کە بتوانین ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان بە دەولەت بگێرین و کوردستان ببێت بە دەولەتێکی سەربەخۆ.

 

کاندیدی ژمارە ٣٤ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: تەوەرێک لە ناو بەرنامەی کاری لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان دا پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەییە، ئێمە وەکوو مامۆستایانی ئایینی زۆر دلنیای لەسەر دەکەینەوە بۆ سێکتەرەی پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی ئەگەر لە ھەر ولاتێک و ھەرێمێک ھەبێت خەلک لە ئاشتی و ئارامی و خۆش گووزەرانیش دا دەبن وە ھەم سەرفرازی دونیاو قیامەتیش دەبین، داوا لە ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکەین کەوا پالپشتی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن و ئەگەر جیگای متمانەی ئەوان بم دەنگم پێ بدەن بۆ ئەوەی خزمەتکارت خەلکی کوردستان و پارێزەری ئەوان بین.

 

مەلا جەوھەر سورچی گووتیشی: لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین رێژەی شەھیدی داوە بۆ کوردستان ھیچ لیستی و لایەنێکی تری سیاسی بەو رێژە زۆرە شەھیدی نیە، ھەروەھا لە بنەمالەی خۆشم ٦ شەھید و ٥ بریندارمان ھەیە لە شەری دژ بە تیرۆرستانی داعش و ئەو شەرەی دوایی، ئێمە ھەمیشە قەرزاری کەس و کاری شەھیدانین ئێمە خزمەتکاری ئەوانین، ئەگەر یەک نانمان ھەبێت دەبێت لەگەل خانەوادەی شەھیدان بەشی بکەین و سەرەتا ئەوان تێر بن ئینجا ئێمە بە پشتیوانی خودا ئەگەر توانیمان لیستی زۆرینە بین و حکومەتێکی بەھێز دروست بکەین ئەوا دەبێت ھەر وەک چۆن خانەوادەی شەھیدان قەدرو قیمەتیان ھەیە لە ئایین و کۆمەلایەتی ئەوا دەبێت لە لایەنی خزمەتگوزاریش لە ھەرە سەروەبن. 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4948جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad