English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ نه‌جه‌ف، نێچیرڤان بارزانی و موقته‌دا سه‌در كۆبوونه‌وه‌
2018-09-23 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ پارێزگای نه‌جه‌ف، و له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در موقتەدا سەدر لە بارەگای سەرەکی خۆی لە ناوچەی حەنانە لەم شاره‌ كۆبووه‌وه‌، هه‌ردوولا باسی پێشھاتەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقییان کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی موقتەدا سەدر لەو دیدارەدا ھەردوولا تاوتوێی پڕۆسەی سیاسی و خێراکردن لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقییان کردووە بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆیجێبه‌جێ بكات.

ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە موقتەدا سەدر جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە حکوومەتی داھاتوو باوکانە بێت و نیشتمانی بێت و ھیچ جیاوازییەک لە نێوان پێکھاتەکانی گەلی عێراق نەکات و بایەخی خۆی بۆ ئامانجەکانی گەل و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی بارودۆخی گشتی خەڵک تەرخان بکات.

ئێوارەی دوێنێ شەممە و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و پرسی سەرۆککۆمار گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، نووری مالیکی، هادی عامری، عەممار حەکیم، ئەیاد عەللاوی و فالح فەیاز کۆبووەوە.





ئەم هەواڵە 2269جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad