English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی ڕۆمانیا - بوخارست : دەرگای گفتوگۆو دۆستایەتیمان ھەردەم کراوەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان
2018-09-23 [11:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لەدیبەیتێکی نێوان (فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و (دان ڤیلیچیانۆ) سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لیبڕالی ڕۆمانیا و چەند ئەندام پەرلەمانێکی تری ووڵاتی ڕۆمانیا ، باس لەدواین ڕەوشی گەنجانی سیاسی لە جیھاندا کراوە .
لەکۆتایی دیبەیتەکەدا فەلاح حەسەن بەمیدیاکانی (پی ئێن ئێڵی) پارتی لیبڕاڵی ڕۆمانیای راگەیاندووە کەسەردانەکەمان بۆ بوخارست و دیدارو دیبەیتەکانمان دەسپێکێکە بۆ دروستکردنی پردێکی دۆستانەی سیاسی لەنێوان لاوانی سیاسی جیھان و لاوانی سیاسی ڕۆمانیا ھەروەھا لەنێوان لاوانی سیاسی کوردستان و ڕۆمانیاش چونکە من لەئەسڵدا لاوێکی ھەرێمی کوردستانی عیڕاقم ئەو ھەرێمەی کە بە ھەرێمی پێشمەرگەکان ناسراوە ، ھەروەھا ئیشارەتی بەوەداوە کە لەگەڵ چەندین ئەندام پەرلەمانی تری ئەو ووڵاتەش دیداری تایبەتی ھەبووەو لەبەشێکی دیبەیتەکەشیدا باسی لە گەلی کوردستان و نەھاماتیەکانی کردووە بەتایبەتی لەشەڕی داعش و تا ئاستی سەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر تیرۆرستانی داعشدا. 
فەلاح حەسەن ئەو لاوە کوردەی کە چەندین جار نوێنەرایەتی لاوانی سیاسی جیھانی کردووە ، بە میدیاکارانی راگەیاندووە کە سەردانە فەرمیەکەیان زۆر سەرکەوتووانە بووەو سوپاسی ھەریەکە لەبەرێزان (لۆدۆڤیک ئۆڕبان) سەرۆکی پارتی لیبڕالی ڕۆمانیای کردووە کە بەفەرمی ئێوارەخوانێکی بۆ جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و شاندی یاوەری ئامادەکردووە ، ھەروەھا سوپاسی سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لیبڕاڵ و ھاوکارانیشی کردووە کە پەیمانیان پێداوە ھەردەم دەرگای پەرلەمانی ڕۆمانیا کراوەبێت بەڕووی پەرلەمانی کوردستاندا.





ئەم هەواڵە 3577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad