English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ریال مەدرید باسی زێدان و رۆنالدۆ دەکات 
2018-09-23 [12:21 PM]

ZNA – ھەولێر 


فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت , دەمانەوێت یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکەینە سەرنجراکێشترین یاریگا لە جیھان . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی پێرێز رایگەیاند : رۆنالدۆ ئەفسانەیەکی گەورەی یانەکەمان بوو و نەوەکانی داھاتووش باسی دەستکەوتەکانی دەکەن لەگەڵ یانەی شاھانە و ھەردەم وەک نموونەیەکی بەرز بۆ ئێمە دەمێنێتەوە . 

پێریز گووتیشی : زێدان مێژوویەکی نوێی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید نووسییەوە و ھەردەم یانەی ریال مەدرید ماڵی ئەوە و زۆر سوپاسی دەکەین بۆ ھەموو ئەو شتانەی پێشکەشی ئێمەی کرد. 

پێرێز راشیگەیاند : ھەوڵدەدەین بڕی داھاتی یانەکەمان زیاتر بکەین ئەم وەرزە ٧٥١ ملیۆن یۆرۆ داھاتمان ھەبووە واتا داھاتمان لە ١١% زیادی کردوە بەبەرارورد بە وەرزی رابردوو و ھەروەھا لەبیرمە ساڵی ٢٠٠٠ داھاتی یانەکەمان تەنھا ١١٨ ملیۆن یۆرۆ بوو ، بەڵام ئێستا گەیشتووتە ٧٥١ ملیۆن یۆرۆ. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad