English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مالکی و عەبادی لە کۆبوونەوەکایانیان بەردوامن
2018-09-23 [12:57 PM]

​ZNA - هەولێر


حزبی دەعوە كۆبوونەوەیەكی دیكەشی بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران ئەنجامدا.

شەوی رابردوو، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی سەرۆكی ھاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆكی ھاوپەیمانی هاوپه‌یمانی نه‌سر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو كوتله‌كه‌ ئه‌نجامدا و ئەمەش دوای ئەوەی له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا نه‌یانتوانی كه‌سێك وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن.

تا ئێستاش ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرانەكراوە، بەڵام لەكۆبوونەوەی یەكەمدا ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركراون، له‌وانە چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھەردوو ھاوپەیمانێتییەكە و یه‌كهه‌ڵوێستی نێوانیان و به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان.





ئەم هەواڵە 9508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad