English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی باشترین یاریزانی جیھان دیاری دەکرێت 
2018-09-23 [03:26 AM]

ZNA – ھەولێر 


بڕیارە سبەی لە ئاھەنگێگی گەورەدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) باشترینەکانی ئەم ساڵ لە بواری توپی پێ دیاری بکات . 

ئەم ساڵ سێ یاریزان پاڵیوراون بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان ئەوانیش بریتین لە یاریزانان لۆکا مۆدریچ یاریزانی یانەی ریال مەدرید و کرستیانۆ رۆنالدۆ یاریزانی یانەی یۆڤانتس و مەحەمەد سەڵاح یاریزانی یانەی لیڤەرپول . 

دوور خستنەوەی ھەریەکە لە لیونێل میسی و ئەنتوان گریزمان لەم کێبڕکێیە کێشمە کێشمێکی زۆری بەدوای خۆی داھێنا , چونکە چاودێرانی وەرزشی پێیانوایە ئەم ساڵ ئەنتوان گریزمان لەھەموو یاریزانەکانی دیکە شایستەتر بوو بۆ بەدەستھێنانی ئەم خەڵاتە چونکە سێ نازناوی گرنگی لەگەڵ یانەکەی و ھەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەستھێنا . 

پێشتریش گریزمان رایگەیاند : ئەم ساڵ فیفا یەک پاڵەوانیەتی ھەبوو لەسەر ئاستی جیھان و ھەڵبژاردەی فەرەنساش نازناوەکەی بەدەستھێنا , بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە یەک یاریزانی ئێمە لە نێو باشترینەکانی جیھان نییە . 

جگە لەدابەش خەڵاتی باشترین جیھان , خەڵاتەکانی جوانترین گۆڵ و باشترین راھێنەری تیپی کوڕان و کچان و باشترین کچە یاریزانیش دابەش دەکرێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad