English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: ده‌توانێـت پرۆژه‌ی هێڵی بۆری غازی سروشتی ته‌وژمی دووی باكوور بنیات بنێت
2018-09-23 [05:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا بسه‌پێنێت، ئه‌وا رووسیا ده‌توانێت به‌ته‌نیا پرۆژه‌ی هێڵی بۆری غازی سروشتی ته‌وژمی دووي باكوور بنیات بنێت، وتیشی، ئومێده‌وارین شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ روو نه‌دات.

دمیتری پێسكۆڤ له‌ مۆسكۆ بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و بانگه‌شانه‌ كرد كه‌ له‌ میدیای ئه‌ڵمانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا بسه‌پێنێت، رووسیا ده‌توانێت به‌ته‌نیا پرۆژه‌ی هێڵی بۆری غازی سروشتی ته‌وژمی دووی باكوور بنیات بنێت.

گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ رووسیا له‌ توانایدایه‌ به‌ته‌نیا پرۆژه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا بسه‌پێنێت رووسیا ده‌توانێت به‌ته‌نیا پرۆژه‌كه‌ بنیات بنێت، به‌ڵام ئومێده‌وارین شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ (سزاكانی ئه‌مریكا) روو نه‌دات".

رۆژنامه‌ی Süddeutsche Zeitungی ئه‌ڵمانی، دوێنێ له‌ هه‌واڵێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به‌ڵێنی به‌ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ داوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ته‌وژمی 2ی باكووردا ئه‌وا رووسیا ده‌توانێت به‌ته‌نیا پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بكات.





ئەم هەواڵە 5638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad