English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە گرنگەکانی خواردنی بیبەری سەوز
2018-09-24 [05:28 AM]

هەولێر ــ ZNA


خواردنی سه‌وزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و ماده‌ خۆراكییانه‌ی مرۆڤ له‌ نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت و ناهێڵێت جه‌سته‌ تووشی هیچ زیانێك ببێت.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "nutrition" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی بیبه‌ری سه‌وز ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ نوێكان كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕ له‌بواری خۆراكه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنی بیبه‌ری سه‌وز چه‌ندان سوودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ڤیتامینه‌كانی "C، K، B و E" له‌گه‌ڵ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ خۆراكییه‌كان و ماده‌ ڕیشاڵییه‌كان، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌ چه‌ند سوودێكی خواردنی بیبه‌ری سه‌وز ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م – چاوه‌كان به‌هێز ده‌كات: یه‌كێك له‌ سووده‌كانی خواردنی بیبه‌ری سه‌وز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی چاوه‌كان، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ بوونی ماده‌ ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامین K كه‌ به‌رپرسن له‌ باشتركردنی بینین و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تۆڕه‌ی چاو، بۆیه‌ پزیشكان زۆر گرینگی به‌ خواردنی بیبه‌ر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانیان به‌ به‌هێزی بمێنێته‌وه‌.

دووه‌م – له‌ نه‌خۆشی ئه‌نیمیا "كه‌مخوێنی" ده‌مانپارێزێت: پزیشكان زۆر ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌خواردنی بیبه‌ری سه‌وز چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ خۆراكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی ئاسنی تێدایه‌ كه‌ ئه‌م ماده‌یه‌ یارمه‌تی دروستكردنی خانه‌كانی خوێن ده‌دات و ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌نیمیا "كه‌م خوێنی".





ئەم هەواڵە 1711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad