English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌وت هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى رۆژانه‌ خه‌یارێك بخۆیت
2018-09-24 [10:15 AM]

هەولێر ــ ZNA


 
پزیشكان ئامۆژگارى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ژه‌مه‌ خۆراكى رۆژانه‌ لایه‌نى كه‌م خه‌یارێكى تیابێت، ئه‌گه‌ریش ئه‌م 7 نهێنییه‌ بزانیت په‌له‌ ده‌كه‌یت له‌ زیادكردنى خه‌یار بۆ ناو خواردنه‌كانت به‌تایبه‌تیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرێك له‌ به‌ها خۆراكییه‌ گرنگه‌كان له‌خۆده‌گرێت.

ده‌ته‌وێت له‌شێكى ته‌ندروستت هه‌بێت به‌بێ هه‌وڵێكى زۆر؟ پێویسته‌ له‌سه‌رت واز له‌ هه‌نگاوێكى گرنگ نه‌هێنیت كه‌ ئه‌ویش خواردنى یه‌ك خه‌یاره‌ هه‌رموو رۆژێك. ئه‌م حه‌وت هۆكاره‌شت به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌و گرنگییه‌ تێبگه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ى سایتى فۆكسى ئه‌ڵمانى ئاماژه‌ى پێداوه‌:

یه‌كه‌م: ئاو 95ى خه‌یار پێكده‌هێنێت، به‌مه‌ش شله‌مه‌نى پێویست ده‌به‌خشێته‌ جه‌سته‌.

دووه‌م: به‌هۆى ریشاڵه‌ خۆراكییه‌كانى ناوى، به‌شدارى ده‌كات له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش.

سێیه‌م: خه‌یار رێژه‌ى پێویستى سه‌رچاوه‌ى خۆراكى وه‌ك ڤیتامین سى تیایه‌، گرنگى ئه‌و ڤیتامینه‌ش بۆ جه‌سته‌كان روونه‌.

چواره‌م: خه‌یار به‌هه‌مان شێوه‌ رێژه‌یه‌كى به‌رزى ڤیتامین بى تیایه‌.

پێنجه‌م: چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى خۆراكى گرنگى تیایه‌ كه‌ به‌ پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگ بۆ جه‌سته‌ مرۆڤ داده‌نرێن، له‌وانه‌ش كالیسیۆمى پێویست بۆ پاڵنه‌ره‌كانى ده‌ماره‌كانى خوێن، جگه‌ له‌ بوونى زنك و مه‌گنسیۆم و كالیۆم و فسفۆڕ.

شه‌شه‌م: پێكهاته‌ خۆراكییه‌كانى ناو خه‌یار ده‌توانێت ئاستى شه‌كر كه‌مبكاته‌وه‌ و، به‌مه‌ش به‌شدارده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى توشبوون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌.

حه‌وته‌م: خه‌یار پڕۆسه‌ى هه‌رس ئاسان ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نزیمى وه‌ك ئیریبسین له‌خۆده‌گرێت كه‌ هاریكار ده‌بێت له‌ هه‌رسكردنى مادده‌ى پڕۆتینى.


 





ئەم هەواڵە 5386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad