English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو حزبی كوردستان پشتگیری له‌ كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ن
2018-09-24 [06:57 AM]

ZNA – هه‌ولێر


دوو لایەنی کوردستان پشتگیریی کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن لە بەرامبەر کاندیدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

رۆژی دووشەممە ٢٤/٩/٢٠١٨، سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (عەرەبی جەدید)ی راگەیاندووە، گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر پەرلەمان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، کە لایەنە شیعییەکان ( بەرەی ھادی عامری- نوری مالیکی و بەرەی موقتەدا سەدر) نایانەوێ داواکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، رەت بکەنەوە.

رۆژی یەکشەممە ٢٣/٩/٢٠١٨، پارتی بە فەرمی فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی وەک کاندیدی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق راگەیاند.

سەرچاوەکانی ئەو ماڵپەڕە باسیان لەوە کردووە، کە ژمارەیەک لایەن لەوانە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پاڵپشتیی فوئاد حوسێن دەکەن بۆ بوون بە سەرۆک کۆماری عێراق.

رۆژی ١٩/٩/٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی حزبێک بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، حزبەکەی خۆی بەجێ ھێشت و گەڕایەوە ناو یەکێتی و لە ھەمان رۆژ بوە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.

بەپێی تەوافوقی سیاسیی عێراق، کە لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە پەیڕەو دەکرێ، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بۆ کوردە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ پێکھاتەی عەرەبی سوننە و سەرۆکایەتیی حکوومەتیش بۆ پێکھاتەی عەرەبی شیعەیە.

 





ئەم هەواڵە 10786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad